کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی کوردی باکوور

Sunday, 24/02/2013, 12:00






قه‌یرانێک وموشکله‌یه‌کی گه‌وره‌ی که‌ کوردی باکوور به‌ده‌سته‌وه ‌ده‌ناڵێنێت نه‌زانینی زمانی کوردی و به‌ تورکی قسه‌کردنه‌.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی کوردی نازانێت، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆهه‌ڵوێست وسیاسه‌تی شۆفینی حکوومه‌ت ‌ وسیاسه‌تمه‌دار وکاربه‌ده‌ستانی تورک ودژایه‌تی وڕکایه‌تییان بۆ کورد، ئه‌وه‌ی ده‌یزانێتیش تاکوو ئێستاش  یان به‌ ناچاری یان وه‌ک ڕاهاتوون به‌ زمانی تورکی له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌دوێن.
زمانه‌که‌مان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌، هه‌روه‌ها به‌ردی بناغه‌ی مان وبه‌رده‌وامی میله‌ته‌که‌مانه‌ وکو‌چکێکی  گرنگی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌.
به‌ زمانی بێگانه‌ قسه‌کردن وپشتگوێخستنی زمانی شیرین وپیرۆزی دایک بێچگه‌ له‌ کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیفی  جێبه‌جێهێنانی پلان وئاره‌زووی دوژمنانه‌ که‌ به‌نیه‌تی پیس وخراپ نه‌خشه‌ڕێگای بۆ کێشراوه‌ وهه‌وڵی  له‌بیربردنه‌وه‌ ونه‌مانی کورد وزمانه‌که‌ی دراوه‌۰ نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌ به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک ئه‌و  نه‌زانین ودڵپاکییه‌ی کوردیان باش سوودلێبینیوه‌ وبۆبه‌رژه‌وه‌ندی خۆی قۆزتۆته‌وه‌ وتوانیویه‌تی به‌ سه‌دان  شۆفینیزمی تورک ومیت بئاخنێته‌ ناو ڕیزی چالاکوانان وپارته‌ سیاسییه‌ کوردیه‌کان بۆ به‌دیهێنانی  نیاز وپلانه‌ گڵاوه‌کانی. به‌کۆمه‌ڵ تیرۆرکردنه‌که‌ی پاریس وله‌ناوبردنی هه‌ڤاڵانی تێکۆشه‌ر سه‌کینه‌ و هاوڕێیانی به‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌ وڕوونن.
نه‌ک ته‌نها له‌ باکوور، هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستان به‌ڕێگای جۆراوجۆر هه‌وڵی له‌ناوبردن وسڕینه‌وه‌ی زمانی کوردیان داوه‌ وپلانیان بۆ داناوه‌.
پارتی وبنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیش به‌تایبه‌ت هه‌میشه‌ سه‌رۆکی حکوومه‌ت نێچیربه‌رزانی له‌ زیانگه‌یاندن به‌  کورد وپشگوێخستنی زمانه‌که‌ی وکوشتنی هه‌ستی پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی دریغییان نه‌کردووه‌. به‌ڵکوو  ئه‌وه‌ی سه‌دام وحکوومه‌تی به‌عس شکستی تێهێنا به‌ ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ وسیاسه‌تی چه‌وتی حکوومه‌ته‌کانی  نێچیر جێبه‌جێده‌کرێت. ئه‌وه‌تا زمانی کوردیان کرده‌ دوو زمان۰ له‌ باتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت زمانێکی  یه‌کگرتوو بۆ کورد دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان وه‌کوو میله‌تێک به‌ ئاسانی له‌یه‌ک تێبگه‌ن، ئه‌مه‌ش  به‌بێ شک هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی به‌هێزده‌کات، له‌باتی بایه‌خدان وپه‌ره‌دان به‌زمانه‌که‌، له‌بادینان خوێندنیان  کرده‌ بادینی وه‌کوو بڵێی سۆرانی وبادینی دوو میله‌تی جیاوازن، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ست ونیازی قێزه‌ون وپیسی  له‌پشته‌ وزه‌ره‌ری گه‌وره‌ وکوشنده‌ به‌ مله‌ت وزمانه‌که‌ی ویه‌کپارچه‌یی کوردستان هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی  ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مه‌ تێکدانی یه‌ک ڕیزی کورده‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە