کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێوه‌ستان، بێوچان تاکو گۆڕان

Friday, 14/10/2011, 12:00




له‌م ڕۆژانه‌ له‌ زۆر لاوه‌هه‌ندێ نووسه‌ر ده‌ستیان کردۆته‌ هێڕشکردنه‌ سه‌ر به‌ڕێز
نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌تایبه‌تی له‌ دوای ئاماده‌بوونی ڕێبه‌ری
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ پرسه‌ی خوالێخۆشبوو حه‌مایلخان دایکی مه‌سعوود به‌رزانی
هه‌روه‌ها له‌ دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ به‌رزانی له‌سلێمانی. واته‌
زۆرکه‌س وه‌کو ده‌سه‌ڵات بیرده‌که‌نه‌وه‌ وئۆپۆزسیۆن یان بڵێین بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌دوژمنی پارتی ویه‌کێتی له‌قڵه‌م ده‌ده‌ن. گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسییه‌ له‌ ناو دڵی
جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌دوای ئه‌و بۆشایییه‌ سیاسییه‌ له‌مه‌یدانا، له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی
کوردستان په‌یدابوو.، له‌دوای ده‌ستهه‌ڵگرتنی پارتی ویه‌کێتی له‌سیاسه‌ت و
سه‌رقاڵبوونیان به‌تجاره‌ت وقۆرخکردنی بازاڕ وبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، پشتگوێ
خستنی مله‌ت وداواکانی، ته‌شه‌نه‌کردنی دزی و گه‌نده‌ڵی وناعه‌داله‌تی، نه‌بوونی
یاسا که‌ نیشانه‌ی مه‌ده‌نییه‌ت وشارستانیه‌ته‌، که‌مته‌رخه‌می، سازشکردن وموزایه‌ده‌ی ڕۆژانه‌ له‌ مه‌سه‌له‌نیشتمانی وگر‌نگه‌کان ومافی کورد، دوورکه‌وتنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کان له‌ جه‌ماوه‌ر ده‌ستکاری حزب له‌حکومه‌ت که‌واته‌
فه‌وزای به‌ڕێوه‌بردن، گوێنه‌دان به‌خێزانی شه‌هیدان، دوورخستن وبێبایه‌خکردنی
پێشمه‌رگه‌ و خه‌باتکه‌ره‌ دڵسۆز ودێرینه‌کان، نزیککردنی چاش وخۆفرش وبێقیمه‌ت وشانته‌کێن ومه‌سینهه‌ڵگر وپیاوکوژه‌کان، قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن
پارتییه‌وه‌، به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌ره‌به‌گی دواکه‌وتوی بێوێنه‌ له‌هه‌مو جیهانا،
چه‌سپاندنی حوکمی بنه‌ماڵه‌، وه‌رگه‌ڕانی پارتێکی گه‌وره‌ وه‌کو یه‌کێتی که‌ماوه‌یه‌ک
هیوا وئاواتی گه‌لی ڕه‌شوڕووتی کوردستان بوو بۆ به‌رپاکردن ودامهز‌راندنی
حوکمێکی، سسته‌مێکی پێشکه‌وتو، گۆڕینی ئه‌م پارته‌ گه‌وره‌یه‌ بۆپاشکۆیه‌ک و
کلکێک بۆ پارتی وڕازیبوونی به‌وه‌رگرتنی مووچه‌یه‌کی باش وه‌کو پارتی کۆمه‌نست به‌رانبه‌ر چه‌پڵه‌دان وپاشکۆیه‌تی وپشتگیری....ئه‌م هۆیانه‌ وهه‌ندێ هۆی
تری نه‌گه‌تف وسه‌لبی وه‌کو ناشه‌فافیه‌ت، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌نگی ئازاد،
ڕۆژنامه‌ی ئازاد، ترساندنی خه‌ڵک وشوێنپێهه‌ڵگرتنی ڕژیمی به‌عس مله‌تی، گه‌لی
بێهیوا ونگه‌ران وڕه‌شبینکرد. ئه‌م هۆیانه‌ ، ئه‌م وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ ژانی گه‌ل بوو، ئا
له‌م کاته‌دا، له‌ناو ئه‌م تا‌ریکییه‌ ڕۆژێکی نوێ، هیوا په‌یدابوو، له‌ناو جه‌رگی ئه‌م
ئه‌م میله‌ته‌ ڕێبه‌ر و سه‌رکرده‌ نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یدابوو، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
دامه‌زرا ومیله‌تیش به‌ده‌یگۆڕین ده‌یگۆڕین لێی کۆبوون، له‌ کاتێکدا که‌س نه‌یده‌وێرا
باسی ئۆپۆزسیۆن بکات.
گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ئاشتیانه‌یه‌، سیاسه‌تیش، دیموکراتی به‌گفتوگۆ و دیالۆگ دان و
وه‌رگرتن ده‌کرێت نه‌ک به‌شه‌ڕ وئینقلابو براکوژی وه‌کوپدک وینک وهێزی چه‌کدار وکوشتن وپلاندانان بۆ کوشتنی سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسیۆن. گۆڕان په‌یدا
بووه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م دۆخه‌ ناله‌باره‌، بۆبنیاتنانی ده‌وڵه‌تی یاسا، بۆ که‌رامه‌ت
وسه‌ربه‌رزی خه‌ڵکی کوردستان، بۆبنبڕکردنی زوڵم وچه‌وسانه‌وه‌ وحوکمی
پۆلیسی ومیلیشیا، به‌دام وده‌زگاکردنی کوردستان، گۆڕینی حوکمی بنه‌ماڵه‌ به‌
سسته‌مێکی په‌رله‌مانی دیموکراتی مۆدێرن، به‌دامه‌زراندنی حوکمی مه‌ده‌نی.
سه‌رکرده‌ غاندی هندی له‌ به‌هێزترین داگیرکه‌ری ئه‌وکاته‌، ئینگلیز ڕزگارکرد
به‌گفتوگۆ له‌گه‌ل داگیرکه‌ران بێئه‌وی فیشه‌کێک بته‌قێت.
وه‌رنه‌گرتنی نه‌وشیروان و گۆڕان بۆ هیچ پۆستێکی وه‌زاری وبه‌شدارینه‌کردن له‌
حکومه‌ت نیشانه‌ی ڕاسگۆیی ودڵسۆزی وسووربوون وبه‌رده‌وامبوونه‌ له‌ سه‌ر
داواکانی میله‌ت، بێسازش ودوودڵی، له‌خه‌بات بێوچان بێماندووبوون تاکو گۆڕان،
گۆڕانی ئه‌م دۆخه‌ ناله‌باره‌ی کوردستان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە