کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌مو مافه‌کانیان به‌ده‌ست هێنا با یاریبکه‌ن

Sunday, 07/10/2012, 12:00


له‌م ڕۆژانه‌ له‌ سایدێکی ئینته‌رنێت خوێندمه‌وه‌ که‌ حکومه‌ت وپه‌رله‌مان یاری تۆپی پێ ده‌که‌ن، هه‌واڵه‌که‌م زۆر لا سه‌یربوو وام ده‌زانی مێخه‌ یان توانج، چونکه‌ له‌ ڕابردوودا حکومه‌ت زۆر یاری تۆپی به‌ په‌رله‌مان کردووه‌۰ زۆرم لا سه‌یربوو چونکه نێچیرڤان به‌رزانی ڕوو له‌ جێگایه‌ک ناکات بۆنی پاره‌ی لێنه‌یه‌ت ئینجا بۆ یاری نه‌که‌ن حکومه‌ت کاری ماوه‌ نه‌په‌رله‌مان۰ ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌که‌ هه‌ردوولایان زۆر ماندووبوون۰ هه‌مو پرسه‌گرنگه‌کان، هه‌مو داخوازیه‌کانی میڵه‌ت چاره‌سه‌رکران ومه‌سه‌له‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کان بڕایه‌وه‌ وسنووری کوردستان دیاریکرا که‌واته‌ ئێستا زۆر ماندوون وکاتی پشوودان ویاریکردنه‌۰ من پێشنیار ده‌که‌م هه‌ردوولا له‌ئێستاوه‌ تا ڕۆژی یارییه‌که‌ بیکه‌نه‌ پشوو بۆ ئاماده‌کاری۰ هه‌روه‌ها  پێشنیارده‌که‌م که‌ دوای ئه‌م یارییه‌ کێبڕکێی تاوڵه‌ ودۆمینۆ ده‌ستپێبکه‌ن۰ له‌ هه‌مووی سه‌یرتر هه‌ندێ په‌رله‌مانتاری گۆڕان وئیسلامیه‌کانیش ساکارانه‌ بۆ به‌شداریکردن ناوی خۆیان تۆمارکردووه‌۰ به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام که‌ تیمی په‌رله‌مان زۆربه‌ی له‌ پارتێکان پێکدێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا به‌ نیچیرڤان به‌رزانی بده‌ن گۆڵێک بکات تاکو بیکه‌نه‌ هه‌را وته‌قه‌ وئه‌و ڕۆژه‌ بکه‌نه‌ ڕۆژی جه‌ژنێکی نیشتمانی،بۆ ئه‌وه‌ پیشانیبده‌ن که‌ نێچیر نه‌ک ته‌نها پیاوی سیاسه‌ت وتجاره‌ته‌ به‌ڵکو پیاوی یه‌که‌می وه‌رزشیشه‌۰ پارتی ئاوا ده‌یه‌وێت قه‌یرانه‌ سیاسییه‌کان چاره‌سه‌ربکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە