ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌که به‌ئه‌نقه‌ست سه‌رژمێری پشتگوێ خستووه
Monday, 17/10/2011, 12:00
پێش چه‌ند ڕۆژێک حکومه‌تی عیراق بریاریدا به زیادکردنی سه‌دوپه‌نجاههز‌ار
دینار بۆ موچه‌ی مامۆستایان، به‌ڵام یه‌کرۆژ دوای ئه‌وه جه‌نابی وه‌زیری په‌روه‌رده
هاته‌مه‌یدان وخۆشی مامۆستایانی کوردستان و خێزانه‌کانیانی تێکدا، ئه‌وه‌ی نیشاندا
که‌هه‌رێم پێی ناکرێت ئه‌وبڕه‌پاره‌یه،چونکه ز‌ۆره، بۆمامۆستایان خه‌رج بکات.
جه‌نابی وه‌زیر به‌ناوی پارتییه‌وه قسه‌ده‌کات، که‌واته پارتی ره‌فزی ده‌کات.
چه‌ندمانگێک پێش ئه‌م بڕیاره حکومه‌تی عیراق بریاری زیادکردنی موچه‌ی سه‌رباز و کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی دا، که‌واته هه‌مو پێشمه‌رگه وکارمه‌ندانی
هێزه ئه‌منیه‌کان شموولده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخ وسه‌رسووڕمانه ده‌ساڵاتی
هه‌رێم به‌ناحه‌ق بێشه‌رم دژی ئه‌و بریاره ڕاوه‌ستان، که ژیانێکی خۆشتر وباشتر بۆ
به‌شێکی گه‌وره‌ی میله‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ده‌یان هۆی پڕوپوچیان هێنایه‌وه وتاکو
ئێستاش جێبه‌جێ نه‌بووه و وادیاره له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، بێده‌نگی خه‌ڵک، ترس،
ترسی نانبڕین جێبه‌جێ نابێت.
لێره هه‌ندێ پرسیار دێته ئاراوه، بۆچی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دژی هیوا وئومێد وئاواتی خه‌ڵکی کوردستان کارده‌کات؟ ئایا ڕاسته حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی نییه؟ ئایا به‌ڕاستی کاره‌سات ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌مپاره‌یه خه‌رجکرا؟ ئایا ئه‌وبه‌شه
پاره‌یه‌ی که ۱۷% به‌شی هه‌رێمه زیاتره به‌گوێره‌ی دانشتوان یان ئه‌و ۸۳% به‌شی
عیراق؟ ئه‌وه‌ی دیار وئاشکرایه وزۆرجار د.به‌رهه‌م سه‌ڵح هه‌روه‌ها نێچیرڤان
به‌رزانی دووپاتی ئه‌وه‌یان کردۆته‌وه که‌به‌شی هه‌رێم له بودجه‌ی عیراق زۆرتره
به‌گوێره‌ی دانشتوان له به‌شی عیراقی عه‌ره‌بی. ئینجا بۆچی کاره‌سات ڕووده‌دات؟
بۆچی ناتوانن وه‌کو حکومه‌تی عیراق پاره‌ی مامۆستایان وهێزه‌چه‌کداره‌کان زیاد
بکه‌ن؟ سه‌راڕای ئه‌مه‌ش هه‌رێم ده‌ستکه‌وتێکی باشی له‌گومرگ وفرۆشتنی نه‌وتی
ده‌ستده‌که‌وێت. کوا ئه‌و هه‌مو پاره‌یه، بۆچ به‌شناکات؟ یان به‌هه‌دردانی پاره‌ی زۆر،
دزی گه‌وره، گه‌نده‌ڵی هۆی سه‌ره‌کین بۆ نه‌مانی پاره وجێبه‌جێنه‌کردنی ئه‌وبریارانه.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌و ۱۷% بوجه وه‌رگرێت، که واته له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی خه‌مساردی وبێبایه‌خی، یان به‌ئه‌نقه‌ست مه‌سه‌له‌ی سه‌رژمێری پشتگوێ خستووه وئه‌مه‌ش هۆی سه‌ره‌کی جێبه‌جێنه‌کردنی
ماده‌ی ۱٤۰)ه له ده‌ستوری عیراقی.
بودجه‌ی هه‌رێم ساڵانه به ۱۵میلیارد دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت، واته ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌پاره‌یه به‌عه‌داله‌ت ویه‌کسان دابه‌ش بکرێ،به‌ناوچه دابڕاوه‌کانیشه‌وه، هه‌ر نه‌فه‌رێ ساڵی سێ ملیۆن دۆلاری به‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام چونکه ئه‌م هه‌رێمه له‌سه‌ر
نایه‌کسانی و ناعه‌داله‌تی بنیاتنراوه، دزی وگه‌نده‌ڵی سه‌روه‌ره، به‌شی زۆری میله‌ت
مانگانه‌که‌ی سێسه‌د هه‌زاره وهه‌ندێکیش له ئه‌مریکا وئیسپانیا به‌ده‌یه‌ها میلیۆن
خان‌و وڤیله ده‌کڕن. که‌واته پاره ز‌ۆره وهیچ کاره‌ساتێک ڕوونادات بێجگه له‌وه‌ی
پاره‌ی دزی به‌رپرسانی پارتی که‌مده‌بێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست