کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت بچێته‌ حه‌مرین

Saturday, 19/01/2013, 12:00






له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سایه‌ی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌ وبه‌هه‌دردانی سامانی گشتی وبایه‌خنه‌دان به‌ژێرخانی ئابووری
وپشتگوێخستنی کشتوکاڵ، ڕێگای درێژ، کاتی زۆرمان پێویسته‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی وئازادی، بۆیه‌ ده‌بێ
په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، حکوومه‌تی عیراق باش وئاسایی بکرێته‌وه‌.
ناکۆکیه‌کانی کورد وبه‌غدا سیاسین وده‌بێ سیاسیه‌کان چاره‌یبکه‌ن، بۆیه‌ ناردنی چه‌ند جارێک وه‌فدی
عه‌سکه‌ری بێئاکام وبێئه‌نجامبوو۰
ئێستا بۆ ماوه‌ی چه‌نده‌ها ڕۆژه‌ عه‌ره‌به‌ سوننه‌کان ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام ودژ به‌ مالکی ودژ به‌شیعه‌
خۆپیشاندانده‌که‌ن وئه‌من وئاسایشی عیراقیان تێکداوه‌ ونائارامی ده‌ستی به‌سه‌ر عیراقدا کێشاوه‌.
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ داواکاری خۆپیشانده‌ران حه‌ق وڕه‌وایه‌ به‌ڵام وه‌کوو دیاره‌ به‌عسییه‌کانیش ڕۆڵێک
ده‌گێڕن وداوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس ویاسای لێبوردنی گشتی ده‌که‌ن.
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس نه‌ک ته‌نها بۆ عیراق به‌ڵکوو بۆ کورد وکوردستان خه‌ته‌رناکه‌ ومایه‌ی ناخۆشییه‌.
به‌عسیه‌کان وچه‌کداره‌کانیان ووه‌کوو ده‌ڵێن عزت دووری جێگری سه‌دام له‌ حه‌مرین له‌نگه‌ریان به‌ستووه‌
وکۆبوونه‌ته‌وه‌ وچه‌کده‌کڕن وکاری تیرۆرستی ئه‌نجامده‌ده‌ن وهه‌ڕه‌شه‌ده‌که‌ن۰
نووری مالکیش سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق وه‌زعی شڕه‌ وخه‌ریکه‌ له‌ناو گۆمی قه‌یرانه‌کاندا ده‌خنکێت
ونوقمده‌بێت.
له‌م کاته‌ که‌ حکوومه‌ت لاوازه‌ وعیراق به‌ره‌و تاریکی وله‌تله‌تبوون هه‌نگاو ده‌نێت، کورد ده‌بێت ده‌ستی
یارمه‌تی بۆمالکی درێژبکات ونه‌یه‌ڵێت به‌ته‌واوی بخنکێت.
بۆ ئه‌وه‌ی کورد نیاز وهه‌ڵوێستی دۆستانه‌ بنوێێت، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ وباوه‌ڕی له‌ نێوان به‌غدا وهه‌ولێر
ده‌بێ هێزی پێشمه‌رگه‌ بڕواته‌ حه‌مرین وشه‌ڕی به‌عس وتیرۆرستان بکات وناوچه‌که‌ بخاته‌ بن کۆنتڕۆڵی
خۆی. ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌۰
ئازادشۆرش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە