کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پلانی پارتی بۆ داگیرکردنی سلێمانی شکه‌ستدێنێت

Wednesday, 19/12/2012, 12:00





له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگوباسی نه‌خۆشی تاڵه‌بانی وکتوپڕ گه‌یاندنی به‌ خه‌سته‌خانه‌، جموجووڵێکی گه‌وره‌ ترس وهه‌ڵپه‌هه‌ڵپێک که‌وته‌ ناو یه‌کێتی نیشتمانی وده‌ستیکرده‌ ده‌ستنیشانکردنی جێگرێک بۆ سه‌رکردایه‌تی.
بڵاوبوونه‌وه‌ی خه‌به‌ری نه‌خۆشی تاڵه‌بانی نه‌ک سلێمانی،نه‌ک ته‌نها کوردستان به‌ڵکووهه‌موو عیراق وهه‌موو جیهانی پێوه‌ خه‌ریکه‌۰نه‌ک ته‌نها چونکه ‌تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عیراقه‌ به‌ڵکوو وه‌ک ڕابه‌رێک و پێشمه‌رگه‌یه‌کی ڕێگای کوردایه‌تی،سیاسه‌تمه‌دار وڕۆشنبیر ونووسه‌ر ناسراوه‌۰
ئه‌وه‌ی سه‌یر وجێی پرسیار وڕامان بوو یه‌کێتی ده‌ستی کرده‌ ئاماده‌باشی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی۰ئه‌وه‌ی جێی پرس وسه‌رسووڕمانیش بوو پارتی هێزه‌کانی خسته‌ ئاماده‌باشی وده‌ستی کرده‌ په‌وه‌ندیکردن به‌ هه‌ندێ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانییه‌وه‌.
ئایا یه‌کێتی ترسی هێڕشی سوپای عیراقی بۆسه‌ر سلێمانی هه‌بوو؟ یان سوپای پاسدارانی ئێران‌؟
زانیاری وسه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی مه‌علوماتی باوه‌ڕپێکراویان هه‌بوو که‌ پارتی ده‌یه‌وێت هه‌لی سه‌رقاڵی سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی وخه‌ریکبوونیان به‌تاڵه‌بانییه‌وه‌ بقۆزێته‌وه‌ وهێزێکی گه‌وره‌ بنێرێته‌ سلێمانی و داگیریبکات۰پارتی نیازی هه‌بوو سیناریۆکه‌ی سه‌دام وداگیرکردنی کوێت دووباره‌ بکاته‌وه‌. سلێمانی داگیرده‌کات یه‌کێتی نیشتمانی له‌ناوده‌بات حوکمی عورفی وبارینائاسایی دێنێته‌ئاراوه ‌وئۆپۆزسیۆن بنده‌سده‌کات وتاماوه‌یه‌کی نادیارهه‌ڵبژادن دواده‌خات وحوکمی بنه‌ماڵه ‌ده‌چه‌سپێنێت۰ ئه‌مه ‌خه‌و وئامانج وپلانه ‌پیسه‌که‌ی پارتی بوو۰بۆیه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی یه‌کێتییه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کرد بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت له‌سه‌ر داوای مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی هێزم ڕه‌وانه‌ کردووه‌۰پارتی ئه‌گه‌ر نییه‌ت ونیازی پاک بوایه‌ ئه‌بوایه‌ په‌یوه‌ندی به‌ کۆسره‌ت یان به‌رهه‌م که‌ هه‌ردووکیان جێگری تاڵه‌بانین بکردایه‌.
نه‌ک ته‌نها یه‌کێتی به‌ڵکوو هه‌موو ئۆپۆزسیۆن وهه‌موو خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی سلێمانی ده‌بێت ئاگاداری پلان ونیازه‌ خراپه‌کانی پارتی ببن وهه‌وڵی پووچه‌ڵکردن وله‌باربردنی بده‌ن،شه‌رمه‌زار وڕسوای بکه‌ن، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێنه‌درێت بنه‌ماڵه‌ خاکی پیرۆزی سلێمانی گڵاوبکه‌ن یان خوانه‌خواسته‌ داگیربکه‌ن۰


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە