کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژئاوای کوردستان ئۆقره‌ی تورکی بڕیوه‌

Tuesday, 18/12/2012, 12:00





ڕژیمی ئه‌سه‌د له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه‌ وهه‌نکاو به‌ره‌و کۆتایی ده‌نێت. ئه‌مه‌ش ترسێکی گه‌وره‌ بۆ هه‌ندێ لایه‌ن وخۆشییه‌کی گه‌وره‌ی بۆ هه‌ندێکیتر دروستکردووه‌.
تورک به‌هۆی سه‌رکه‌وتن ویه‌کڕیزی کورد له‌ڕۆژ ئاوای کوردستان ئۆقره‌ وئارامی له‌ به‌ر بڕاوه‌ وترسی  لێنشتووه، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا وبنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی هه‌وڵی نسکۆ وئاشبه‌تاڵکردنه‌ به‌ به‌شۆڕشی پیرۆزی  گه‌لی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان.
تورک خۆی به‌ئاشکرا وڕۆژانه‌ دانبه‌وه‌داده‌نێت که‌دوژمنی کورده‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگای ئازادی وسه‌رکه‌وتنی کوردنادات ودژیکارده‌کات.
به‌ڵام ئه‌مریکا بۆ واده‌کات بۆ هه‌میشه‌ دژی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورده‌؟ ئه‌مریکا هه‌میشه‌ باسی  مافی مرۆڤ وله‌گه‌ڵ ئازادی گه‌لانه‌ بێجگه‌ له‌کورد.به‌مه‌ش ڕاستگۆیی خۆی له‌ده‌ستده‌دات۰
کورد هه‌موو کاتێ ئه‌مریکای به‌دۆست زانیوه‌ و له‌دژی تیرۆر وله‌دژی به‌عسی عیراق جه‌نگاوه‌، ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکای کردووه ‌به‌ڵام  ئه‌مریکا به‌داخه‌وه‌ زۆر جار له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی بچووک کوردی کردووه‌ به‌قۆچی قوربانی.
ئه‌مریکا دژی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کوردی باکوور هاوکاری تورک بووه‌ وله‌ساڵی ۹۹ئۆجه‌ڵانی  ده‌ستگیر وته‌سلیم به‌تورک کرد۰ئه‌مریکا له‌ساڵی ۷٥ له‌گه‌ڵ ئێران ئاشبه‌تاڵی به‌گه‌وره‌ترین شۆرشی کورد  کرد وئێستاش ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تورکیا ئاشبه‌تاڵ به‌ شۆرشی پیرۆزی ڕۆژئاوای کوردستان بکات ودژی  هیوا وئاوات وخه‌وی کورد بوه‌ستێته‌وه‌.
له‌شه‌ڕی دژ به‌سه‌ددام ئه‌مریکا خاکی کوردستانی به‌کار هێنا بۆشه‌ڕ وڕه‌حه‌تی سه‌ربازه‌کانی، ئێستاش ده‌توانێت به‌هه‌مان شێوه‌ پشت به‌کوردی ڕۆژئاوای کوردستان ببه‌سێت وسوود له‌ کورد وخاکه‌که‌ی بکات بۆ ڕووخانی ته‌واوی ئه‌سه‌د وڕژیمه‌که‌ی.
چوونی مه‌سعودبه‌رزانی بۆ ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر، جاش پێکهێنان، په‌یدابوونی هه‌ندێ چه‌کدار به‌ده‌مامکه‌وه‌ و  به‌ناوی ئه‌حفاد به‌رزانی، که‌واته‌ نه‌وه‌کای به‌رزانی، هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی ڕوونن له‌کارکردنی مه‌سعود وبنه‌ماڵه‌  له‌خزمه‌تی تورک ودژی سه‌رهه‌ڵدان وشۆرشی کورد.
تورک له‌سووریا هیچی پێناکرێت، نه‌ رووس نه‌ ئێران نه‌ عه‌ره‌ب به‌چوونی سوپای تورک بۆ ناو خاکی  سووریا ڕازین. کورد زۆری پێده‌کرێت، بۆیه‌ بۆ زوو کۆتایی به‌ڕژیمی ئه‌سه‌د ده‌بێ ئه‌مریکا پشت به‌  کورد ببه‌ستێت وبه‌هاوپه‌یمانی بزانێت وکاری له‌گه‌ڵدا بکات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە