پارتی جارێکیترفهیسهڵ ده‌باغ به‌رده‌داته یه‌کێتی
Wednesday, 27/02/2013, 12:00
فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ ڕاوێژکاری مه‌سعود بارزانی پله‌ی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم به کۆسره‌ت ڕه‌وا نابینێت، ئه‌و ئه‌م پایه‌یه به تورکمانێک ڕه‌واده‌بینێت.
پارتی وبه‌تایبه‌ت مه‌سعود بارزانی خۆی هه‌میشه دژی ئه‌وه بووه کۆسره‌ت ئه‌و پایه‌یه‌ی هه‌بێت به‌ڵام دوایی به‌ناچاری پارتی چۆکیدادا. وا دیاره پارتی ئه‌ندامی لاوازی یه‌کێتی ده‌وێت له هه‌ولێردا.
ئه‌م قسانه‌ی ده‌باغ له‌بۆشاییدا سه‌رچاوی وه‌رنه‌گرتووه ونههاتۆته ئاراوه۰ له‌سایه‌ی پارتی وبنهماڵهدا هیچ کاتێ ڕای ئازاد وئازادی ڕاده‌ربڕین نه‌ک ته‌نها ڕێی پێنه‌دراوه به‌ڵکوو به زه‌بر وهێز بهرهنگاریکراوه.
که‌واته نه‌ک ته‌نها ده‌باغ سه‌رکرده‌کانی پارتیش ئه‌و مافه‌یان نییه ودهمبهستراون.
ده‌باغ تووتی ئاسا ڕاو بۆچوونی پارتی بڵاوده‌کاته‌وه. ئه‌مه نامه‌یه‌کی ناڕازیبوون، تووڕه‌بوون وهه‌ڕه‌شه‌یه له یه‌کێتی نیشتمانی هاوپه‌یمان.
ئه‌م نامه‌یه له‌کاتێکدایه باس له چوونێکی هێرۆخانی تاڵه‌بانییه به دزییه‌وه بۆ به‌غدا ئه‌مه‌ش بێ‌شک واتای گه‌وره ده‌به‌خشێت. کهبهدزیهوه بووه هۆکارچیبێت ئه‌وه پارتی به‌دژایه‌تی خۆی ده‌زانێت. له‌لایه‌که‌وه په‌یمان شکێنییه لهلایهکهیتر پشتگیری مالکی وحکوومه‌تی عیراقی لێده‌خوێنرێته‌وه.
ئه‌م ڕایه‌ی ده‌باغ، گریمان ڕای خۆیه‌تی، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه. مه‌سعود ڕاوێژکاری وای هه‌یه بۆیه هه‌میشه سه‌رلێشێواوه ونازانێ چیبکات.
ئه‌م قسانه، ئه‌م پلانه ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه بۆنی حوکمی تایفه‌گه‌ری لێدێت. که‌واته کوردستان له حوکمی بنه‌ماڵه‌یی بۆ حوکمی تایفه‌گه‌ری، ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه‌ش هه‌ر چه‌سپاندنی حوکمی بنه‌ماڵه‌ی لێمهبهسته.
دانانی هه‌ر پۆستێک به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان لایه‌نێکی ئاینی یان مه‌زهه‌بی سسته‌مێکی سه‌قه‌تی حوکمڕانی دێنێته‌ئاراوه، وه‌کوو سیستمه فاشیله‌که‌ی لوبنان.
له کوردستان بێجگه له کورد وئاینی ئیسلام چه‌ند نه‌ته‌وه وچه‌ند ئاینێکیتر هه‌ن، له‌سایه‌ی سیستمێکی دیموکراسی بێفێڵ وته‌زویر، وه‌کوو هاوڵاتییه‌کی ئه‌م هه‌رێمه، وه‌کوو مرۆڤێک به‌گوێره‌ی یاسا، ئه‌گه‌ر خوایکرد یاسا سه‌روه‌ربوو، هه‌موو که‌سێک بۆی هه‌یه هه‌موو پله‌یه‌ک وه‌ربگرێت نه‌ک ته‌نها جێگری، به‌توانا وزانستی خۆی نه‌ک به سستمی کوتا ودهستنیشانکردن۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست