کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکوومه‌تی تورک درۆ به‌ده‌می ئۆجه‌لانه‌وه‌ ده‌کات

Sunday, 27/01/2013, 12:00



جاران ده‌یانگوت درۆ ده‌نرێته‌ زمانی مردووانه‌وه‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌کان وشموولیه‌کان درۆ ده‌نێنه‌
زمانی زندوو‌ش. ئه‌وه‌تا کۆیله‌ وخزمه‌تکارانی بنه‌ماڵه‌ بۆئه‌وه‌ی فه‌شه‌له‌که‌ی به‌رهه‌م ونێچیر بشارنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌شه‌له‌کانیان به‌سه‌رکه‌وتن له‌قه‌ڵه‌م بدرێت درۆ ده‌نێنه‌ ده‌می ئه‌م وئه‌و سه‌رکرده‌ی   گۆڕان ودانشتنه‌کان به‌گرنگ وهیوابه‌خش وه‌سفده‌که‌ن۰ مه‌به‌ستیش ته‌نها چه‌واشه‌ وگه‌وجاندی خه‌ڵکه‌.
ده‌سه‌ڵاتێک شه‌رم له‌دزی نه‌کات که‌ له‌ناو کورده‌واریدا گه‌وره‌ترین عه‌یبوشووره‌ییه‌، قه‌ت باکی له‌ درۆ  وته‌شقه‌ڵه‌ وفێڵ نابێت. له‌وانه‌شه ‌به‌زیره‌کی بۆخۆیانی بزانن یان به‌که‌له‌پوور وکه‌لتووری کورده‌واری  باسبکه‌ن.
له‌م ڕۆژانه‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی تورکی به‌ زمانی به‌ڕێز ئۆجه‌لانه‌وه‌ بڵاویکردۆته‌وه‌ گوایه‌ داوای له‌ په‌که‌که‌  کردووه‌ شه‌ڕڕاگرن۰ قه‌ت به‌دووری مه‌زانن چه‌ند ڕۆژێکیتر ده‌وڵه‌تی تورک یان ڕۆژنامه‌ تورکیه‌کان  به‌زمانی ئۆجه‌ڵانه‌وه‌ داوای چه‌کدانانی په‌که‌که‌ بڵاوبکه‌نه‌وه‌.
کورد له‌م کاته‌دا زیاتر هوشیاری پێویسته‌. حکوومه‌تی تورک پلان وفێڵێکی گه‌وره‌یان به‌ده‌سته‌، له‌وانه‌یه‌  به‌ساخته‌ وحیله‌ ده‌نگی ئۆجه‌لان بگۆڕن وله‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا بڵاوبکه‌نه‌وه‌.
به‌ڕێز ئۆجه‌ڵان چه‌ند ساڵێکه‌ به‌ ته‌نها له‌دوڕگه‌یه‌کی دوور به‌ندی کراوه‌، دوورله‌ڕاگه‌یاندنه‌کان نه‌ ئاگای  له‌ دنیا هه‌یه‌ چی ده‌گوزه‌رێت، به‌ده‌یان په‌رله‌مانتاری کورد به‌سه‌دان کچ ولاوی کورد ته‌نها له‌به‌ر به‌کوردی قسه‌کردن ده‌سگیرکراون. ڕۆژانه‌ قه‌ندیل له‌ئاسمانه‌وه‌ بۆمبارانده‌کرێت، هه‌موو هێز وتوانای  له‌دژی کوردی ڕۆژئاوا وبه‌تایبه‌تی شاری سه‌ریکانی قاره‌مان وخه‌بات وبه‌ره‌نگاری وخۆڕاگری  خستۆته‌گه‌ڕ وزۆرگرووپی جاش وتیرۆرستی بۆ ئه‌و ئامانجه‌ چه‌په‌ڵه‌ پێکهێناوه‌ وبه‌کارده‌هێنێت. به‌ڕێز  ئۆجه‌ڵان ئاگای له‌مانه‌ هه‌مووی نییه‌.
ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی تورک به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ باکوور چاره‌سه‌ربکات، هه‌نگاوی یه‌که‌م
ده‌بێت ئۆجه‌ڵان ئازادبکات، له‌ دیاربه‌کر له‌گه‌ڵی دانیشن نه‌ک له‌ ئیمرالی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە