کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من ده‌جووڵێم که‌واته‌ من هه‌م

Monday, 05/11/2012, 12:00



دوای ئه‌وه‌ی ئاگری فیتنه،‌ تۆوی دووبه‌ره‌کیی له‌کوردستانی ڕۆژئاوا چاند دوای ئه‌وه‌ی چاشه‌کانی سه‌ڵاحه‌دینی سه‌ر به‌پارتی له‌سه‌ر داوای تورکیا تێکۆشه‌ر نۆژین دێرکی به‌رپرسی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لی به‌دیلگیراو کوشت، مه‌سعودبه‌رزانی داوای دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌ڕ وئاژاوه‌ ده‌کات.
مه‌سعود له‌ وه‌ڵامی دوا ووته‌ی ئه‌ردۆغان که‌ وتبووی ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌بووڵمان نییه‌ کوردی ڕۆژئاوا حوکمی زاتی وه‌رگرن، ئه‌مه‌ش به‌ئاشکرا دوژمنایه‌تی کورده‌، به‌رزانی ده‌ڵێت ئێمه‌ وه‌کوو په‌که‌که‌ نین. مه‌سعود لێره‌ دانیپێیناوه‌ وڕاستده‌کات ئه‌و وپارتی وه‌کوو په‌که‌که‌ نین. پارتی تجاره‌تده‌کات و ئه‌وان خه‌بات، پارتی سازش وچه‌واشه‌ وئه‌وان ڕاستگۆیی وکوردایه‌تی.حه‌دتتان چییه ‌وه‌کوو په‌که‌که ‌بن۰
میله‌تی کورد ده‌بێت هه‌میشه‌ له‌ ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ وگوشاره‌کان وپیلانه‌کانی ئه‌ردۆغان وهه‌موو دوژمنان، له‌ ئاست خۆفرۆشی وخیانه‌ت وتجاره‌تکردن به‌مله‌ت له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ وه‌کوته‌ماشاکه‌رنه‌بێت،ده‌بێ پرۆتستۆبکات و‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کانی خه‌باتی ئاشیانه‌ ومه‌ده‌نی به‌کاربهێنێت، که‌مپین گرتن ئیمزاکۆکردنه‌وه‌ خۆپیشاندانی گه‌وره‌ بۆ دۆست و دوژمن پیشانیبدات که‌میله‌ت هوشیار وزندووه‌ قه‌توقه‌ت نه‌ به‌داگیرکه‌ر ونه‌به‌دکتاتۆر ڕازیده‌بێت ده‌ستخۆشی له‌هه‌ولێر وسلێمانی وکه‌رکووک ده‌که‌م بۆ ڕاوه‌ستان وهاوده‌نگییان له‌گه‌ڵ برایانی باکوور ومانگرتنی زندانیانی کورد وداوا ڕه‌واکانیان.،ده‌مخۆش هه‌رکه‌سێ به‌نا بۆتورکی داگیرکه‌ر ده‌نگی به‌رزکرده‌وه‌۰
میله‌ت ده‌بێت به‌جووڵان مان وهه‌بوونی خۆی دووپاتبکاته‌وه‌ وبچه‌سپێنێت. من ده‌جووڵێم که‌واته‌ من هه‌م.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە