لەیادی ئەنفالدا گلەیی لەكێ بكەین
Saturday, 14/04/2012, 12:00
هێشتا برینێك سارَێژ نەبۆتەوە برینێكی ترمان ئەكولێننەوە, لەسەد لای ترەوە بریندار وخەمبارمان دەكەن.
وەزارەتی دادی عیراق چەند تۆمەتبارێكی گەورە كەدەستیان هەبووە لە لەناوبردن وئەنفالكردنی بەرزانیەكان ئەزاددەكات. یەكێكیان كەناوی حامد یوسف حمادییە وزۆر لەسەددامەوە نزیكبوو وەزیری رۆشنبیری بوو ئازاد دەكات. ئەم تۆمەتبارە لەسەر ئەو كەیسە بە حەڤدەساڵ حوكم درابوو.
ئەمەش برینێكی نوێیە,ئەمەش سەربارە. بەڵام گلەیی لەكێ بكەین, حەقمان هەیە گلەیی بكەین؟ ئایا ئەمە یەكەم تۆمەتبارە ئازادكراوە؟ هەر قسەنەكەین باشتە. ئایا دادگاكانی كوردستان تۆمەتبارێكی ئەنفالیان دەستگیر كردووە؟ ئەگەر لەبەغدا چەند كەسێك تاوانباربوو لەكوردستان بەدەیان.
پارتەكەی جەلال تاڵەبانی فرَۆكەوانێكی ئەنفال وكیمیابارانی هەڵەبجەی شەهیدیان ئازادنەكرد؟
ئەی مەسعود بەرزانی هەمو موستەشار وكوردكوژان وخوێنرَێژانیان لەخۆ كۆ نەكردەوە وخۆیان وماڵ دومناڵیان پاداشت نەكران؟
كابرایەك لەبەرچاوی خەڵك لەناو یەكێ لەچایخانەكانی هەولێر ئەو كاتەی سەدام برَیاری كوشتن ولەناوبردنی بارزانیەكان دەدات, هەڵدەستێتە سەر پێ وچەپڵەلێدەدات ودەڵێت بژی عەدالەت. ئەو كابرایە ئێستا, ئەگەرچی كەمێ درەنگە, ئێستا لە كابینەی حەوتەم كابینەكەی نێچیرڤان بەرزانی لەیادی ئەنفالدا ریزیلێنرا وپاداشتكرا وكرا بەوەزیری عەدالەت.
ئەمەبێحورمەتی وبایەخنەدانی بەرپرسانی كوردە لەئەنفالكراوان.
كەواتە میللەت حەقی گلەیی نییە, حەقی ئەوەیە لەیادی ئەو هەزاران ژن ومناڵە بێگوناهە ئەنفالكراوانە سەری ریز ونەوازشیان بۆ دانەوێنێت وساڵانە یادیان زیندووبكاتەوە وئەم دەسەڵاتە گەندەڵە تف ونەعلەت ونەفرەت بارانبكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست