کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی به‌ته‌مای تیرۆرکردنی کێن !!

Thursday, 14/03/2013, 12:00



ماوه‌یه‌که‌ پۆلیسی تورک مه‌تین به‌رزانی برازای نێچیرڤان به‌رزانیان لای خۆیان میونداری کردووه‌ وقازی له‌ شاری ئه‌ده‌نه‌ به‌ردانی مه‌تینی ڕه‌تکرده‌وه‌ وبه‌ئه‌نجامدانی کار وکرده‌وه‌ی قاچاخچێتی چه‌ک وئه‌نجامدانی کاری تیرۆرستی وناشه‌رعی تۆمه‌تبارده‌کات۰ شایانی باسه‌ که‌ پۆلیسی تورک ۲٥۰۰ فیشه‌کی به‌ مه‌تین به‌رزانیه‌وه‌
گرتووه‌ وده‌ڵێت ئه‌م جۆره‌ فیشه‌که‌ بۆ تیرۆر به‌کارده‌هێنرێت.
ئه‌وه‌ی هه‌مووان ده‌یزانین وڕۆژ به‌ڕۆژ بۆمان ده‌رده‌کوێت وئاشکراده‌بێت که‌ بنه‌ماڵه‌ نه‌ک ته‌نها به‌ تاڵانبردنی ودزیکردنی بودجه‌ وهه‌موو خێروبێری کوردستانه‌وه‌ خه‌ریکه‌ به‌ڵکوو خه‌ته‌رناکیشه‌ بۆهه‌موو هاونیشتمانێکی ئه‌م هه‌رێمه‌. له‌ کورستان هێز وهه‌موو جۆره‌ چه‌کێ به‌ده‌ستی بنه‌ماڵه‌یه‌ وله‌ بواری چه‌کدا ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه‌
بۆیه‌ هێنانی ئه‌و جۆره‌ فیشه‌که‌ بۆ کوردستان به‌ هه‌ر هۆیه‌که‌وه‌ بێت ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی مه‌تین به‌رزانی وفیشه‌کهێنان به‌و شێوه‌یه‌ له‌ نه‌مساوه‌ بۆ کوردستان ده‌یان پرسیار ده‌ورۆژێنێت ودێنێته‌ئاراوه‌.
ئه‌گه‌رچی کابرای نابراو لای پۆلیس وقازی تورک هێنانی ئه‌و فیشه‌کانه‌ی بۆ ڕاوکردن داوه‌ته‌قه‌ڵه‌م که‌ ئه‌مه‌ش ناچێت به‌ عه‌قڵی منداڵێکه‌وه‌ وکه‌س باوه‌ڕی پێناکات۰ ده‌شێت ئه‌م فشه‌کانه‌ بۆ ڕاوکردنی مرۆڤ بێت. که‌واته‌ بنه‌ماڵه‌ نیازی تیرۆرکردنی که‌سێک یان چه‌ند که‌سێک هه‌یه‌ به‌و فیشه‌کانه‌ ودوایی پۆلیسی کوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌و گوناهه‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی لایه‌نی بێگانه‌ چونکه‌ ئه‌و جۆره‌ فیشه‌که‌ ناسراو نییه‌ وبه‌م شێوه‌یه‌ که‌س ناتوانێت بنه‌ماڵه‌ گوناهباربکات.
من له‌و باوه‌ڕه‌دام که‌ بنه‌ماڵه‌ پلانی تیرۆرکردنی سه‌رکرده‌یه‌ک یان زیاتری ئۆپۆزسیۆن یان یه‌کێتی نیشتمانی داناوه‌ وبه‌مه‌ش باری کوردستان ئاڵۆزده‌بێت ونائارامی په‌یداده‌بێت وبه‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان که‌ پارتی زۆر لێی ده‌ترسێت بۆماوه‌یه‌کی نادیار دواده‌خرێت . به‌م کاره‌ش به‌به‌ردێ دوو ئه‌نجام ده‌پێکێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە