کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرێ یەکێتی بۆ وا دەکات !!

Wednesday, 08/01/2014, 12:00






نازانم لە کێ پرسم تاڵەبانی لە کوێیە، بەخوا ئەمە پرسیارێکی بەجێیە. بەبەختم ئەمە پرسیارێکی ڕەوایە، وەڵام لای کێیە کەس ناڕوا بەلایا. ئەو پرسیارەی سەرەوە قسەی ئەیاد عەلاوی سەرۆکی لیستی عیراقییە ودۆستی تاڵەبانییە، بەڵام نە سەرکردەکانی یەکێتی دەتوانن وەڵام بدەنەوە ونە خێزانەکەی تاڵەبانی خۆی بێجگە لە درۆ ووەڵامی تەم ومژاوی هیچیکە نادرکێنن.

ئەمە تەنها قەیران وموشکلەی یەکێتی نییە، زۆر سەرۆکی، بیر وبۆچوونی جیاواز وتەکەتولاتی گەورە هەندێ نەخۆشین یەکێتی تووشیبووە وبەدەستی دەتلێتەوە ودەناڵێنێت، شکستەکانی هەڵبژاردنەکانیش بارەکەی گرانتر وبرینەکانی ‌قووڵتر کردووە.

لەهەمووی خراپتر وکوشندەتر باوەرهێنانی یەکێتییە بە ئیرهاب وتیرۆر، سەرەڕای ئەوەی خۆی لە ڕاگەیاندن وئیعلامدا وا نیشان دەدات کە دژی تیرۆر وتیرۆرستانە بەڵام لە واقع وحەقیقەتدا خۆی تیرۆری کردۆتە مەنهەج وپرۆگرام، یەکێتی بۆتە قاعیدەی کوردستان.

لە دوای شکستی دوایین هەڵبژاردن وناکامی وشەرمەزاری یەکێتی کۆبوونەوەیەکی گەورەی بە ئەنجام گەیاند، تێیدا پرۆفیسۆرێک قسەی کرد، ناوەکەیم لە بیر چۆتەوە، یەکێتی خستە بەر ئەمری واقعێکی تاڵ، بۆئەوەی بە هێز بێت وخەڵک لێی بترسێت وخۆی بەسەر میللەتا بسەپێنێت وحوکمی خۆی بچەسپێنێت دەبێ دەست بداتە تیرۆر وکوشتن، پەنابردنی پارتیش بۆ تیرۆر وترساندن وەکوو نموونەیەک هێناوەتەوە وبە هۆی سەرکەوتن وباڵادەستی پارتی زانیوە ولەقەلەمداوە.

بیر وبۆچوونەکانی ئەم پرۆفیسۆرە کە دیارە مێشکی ئەوەندەی مێشکی چۆلەکەیەک نییە، ئەگەر چی زۆر قێزەون وپیس وگڵاوە بەڵام بەداخەوە توانی ڕای سەرکردەکانی یەکێتی بۆ لای بیرە چەوتەکانی ببات وڕازییان بکات کە دەبێ یەکێتی سیاسەتی ترس وکوشتن وتیرۆر تەنها پرۆگرامی بێت ولەسەری کاربکات وبەردەوام بێت وبەڕێگای سەرکەوتنی دادەنێت.

کەواتە کوشتنەکانی زۆنی سەوز، کوشتنەکانی شاری سلێمانی وکەلار وسەیسادق سیاسەتێکی نوێ ونەخشەکێشراوە لە سەرکردایەتییەوە ، وبەردەوام دەبێت، ئاخۆ قوربانی ئایندە کێیە؟ ئەمە سیاسەتی ئێستای یەکێتییە، ئیعلانکردنی شەڕە لە گەڵ میللەتی کوردا، یان یەکێتی یان میللەت ، کێ سەردەکەوێ وکێ دەشکێ؟ وەڵام لای ئایندە وڕۆژگارە وبەندە سەرکەوتنی میللەت بەحەتمی ووەکو رٶژ لە نیمەڕۆدا دەبینێت، بۆیەش بە هەمو توانا وهێزێکیەوە لە پشت مەحمود سەنگاوی وتۆڕە مافیاکەی ڕاوەستا لە دوای کوشتنی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی وچەندەها سیناریۆی داڕشت بۆ بەلابردنی کەیسەکە وونکردن وڕزگارکردنی تیرۆرستەکانی.

بۆیە دەبێ نەک تەنها هەوڵ بدرێت یەکێتی لە ڕێکخراوی سۆشیال دیموکرات دەربکرێت بەڵکوو دەبێت بخرێتە لیستی ڕەش ولیستی تیرۆرەوە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە