کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیلانێكی تری توركی دژی كورد وكوردستان

Wednesday, 18/01/2012, 12:00





باسێك لە ئارادایە كە لیستی عیراقییە بەسەرۆكایەتی ئەیادعەلاوی پلانێك دەخەملێنێت ورَێكدەخات بە ئیعلانكردنی ئیقلیمێك بۆ عەرەبە سوننەكان وبەستنی بەهەرێمی كوردستانەوە ولە ژێر سەرۆكایەتی مەسعوودبەرزانی.
لیستی عیراقییە لیستێكە لە توركیا ولە ژێر چاودیری توركیا بەتایبەت دژی كورد رَێكخراوە ودامەزراوە وهەمیشە دژی خواستو هیواكانی كورد بوون بەتایبەت گەرَانەوەی ناوچە دابرَاوەكان بۆ باوەشی دایك. ئێستا هۆی ئەم خۆشەویتییە لە ناكاو وكتوپرَە چییە؟
لیستی عیراقییە لە كۆمەڵێ هەلپەرست و بەعسی كۆن پێك دێت هەموخەمیان تەنها دەسەڵات وپارەیە وكەسی وایان تێدا نییە لەبەرژەوەندی كورد یان عیراق بیر بكاتەوە. ئەمە پلان نییە پیلانە. پیلانێكی توركی پیسە دژی كورد وكوردستان.
تورك دەیەوێت بەم پیلانەی نەك تەنها كوردستان هەتاهەتایە بەعیراقەوە ببەستێتەوە, بێجگە لەوەی كە ئەمە هەوڵی لەباربردنی بیری دەولەتی كوردییە, تورك دەیەوێت پەرلەمان وحكومەتی كوردی لەناوبەرێت, دەیەوێت سیمای شارەكوردیەكان زمان ورَەوشت كڵتووری كوردەواری لەناوبەرێت. ئەمەئیعلانی شەرَە دژ بەكورد.
عەرەبی سوننە لەكورد زیاترن كەواتە لەناو پەرلەمانی كوردستان دەبن بەزۆرینە, ئەگەر چی گەندەڵێكی وەكو كەماڵ كەركووكی لەكۆڵمان دەبێتەوە بەڵام لەوانەیە ساڵحی موتلەگ یان زافری عانی كەدوو بەعسی دژ بەكوردن جێگای بگرنەوە. هەروەها سەرۆكی حكوومەتیش, ئەگەر چی لە نێچیرڤانبەرزانی ولەنۆرەبەنۆرەی سەرۆكی حكومەت رَزگاردەبین بەڵام لەوانەیە ئەیاد عەلاوی ببێت بەسەرۆكی حكومەت. ئەم كەسانەی ئێستا ئەم دەسەڵاتەی ئێستا بە خەبات وئیرادەی میللەت چاری نییە هەر دەگۆرَێت. هەر دەیگۆرَین بەڵام بەدەست لەناودەستی عەرەب ئەوەی هەشمانە لەكیسماندەچێت ورَێگا بۆ چوون وهاتنی بەعسی وتیرۆرستەتان بۆ كوردستان دەكرێتەوە وخاكی كوردستانی پیرۆز پێشێل وگڵاودەكرێت.
تورك مەسعوود بەسەرۆك بۆ ئەم هەرێمە نوێیە دادەنێن. لەلایەكەوە چونكە مەسعوود گوێرَایەڵی توركە وخزمەتكارێكی باشیانە, لەلایەكی ترەوە دەزانن ئەم كابرایە چەند چاوچنۆكە وحەز لەدەسەڵاتە بێجگە لەنەزانین ولاوازی.
میللەتی كورد خۆشحاڵ دەبێت ئەگەر سوننەكانی عیراق ئیقلیمێك بۆ خۆیان دابمەزرێنن ومەسعوودیش بكەن بە سەرۆكی خۆیان, خەم وخەیاڵێكی زۆرمان لەكۆڵ دەكەنەوە,نەك تەنها مەسعوود باهەموو بنەماڵەش لەخزمەتیان بن بەڵام بە هیچ شێوەیەك بەستنی هەرێمی سوننەی عەرەب بەكوردستانەوە قەبووڵناكەن وپێی رَازینابن ورَەتیدەكەنەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە