له پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا
Sunday, 22/05/2011, 12:00
کێ سه‌رۆکی حکوومه‌ی کوردستانه به فعلی؟ کێ زیاتر ده‌ستی ده‌روات ، قسه‌ی، کێ
چالاک تره، بڕیار به ده‌سته د. به‌رهه‌م، یان نێچیرڤان به‌رزانی؟ ئه‌وه‌ی بڕیاری گرنگ ده‌دات، ئه‌وه‌ی به ناوی هه‌رێمه‌وه هات و چۆی تورکیا و ئێران ده‌کات، ئه‌وه‌ی ئه‌مری ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران ده‌دات، ئه‌وه‌ی هێز له هه‌ولێره‌وه بۆ
سلێمانی ده‌نێرێت نێچیره یان به‌رهه‌م؟ ئه‌م کابرایه خوا خه‌ڵقی کردووه، وه‌کو خۆی
خۆی ده‌بینێت، بۆ ئه‌وه‌ی حوکم به ڕێوه ببات، به لای که‌مه‌وه ده‌بێت سه‌رۆک
وه‌زیران بێت، وتی؛(زۆرجار له بیرم ده‌چێته‌وه من سه‌رۆک وه‌زیران نیم) ئه‌گه‌ر
چی ئه‌م نێچیره هیچ کاتێک نه له شۆرشی کوردی‌دا به‌شداری کردووه و نه ئاگاشی لێ بووه، له ساڵانی دووای ڕاپهڕینی۹۱) دیار که‌وت و وه‌کو (عدی کوری سه‌ددام)
ڕه‌فتاری ده‌کرد و چاوی لێ ده‌کرد لاسایی ده‌کرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ده‌ستگرتنی به‌سه‌ر
گومرگی(ئیبراهیم خه‌لیل)ه‌وه، که داهاتێکی ڕۆژانه‌ی گه‌وره و باشی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش
بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێکی گه‌وره له نێوان پارتی و یه‌کێتی و هه‌زاران کوردی قوڕ به سه‌ر کوژران و ماڵ‌وێران بوون، ده‌ستی کرده تجاره‌تی نه‌وت فرۆشتن له گه‌ڵ (عدی) به یارمه‌تی به‌عسییه‌کی گه‌وره و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ربییه‌ی دهۆک(محمد سعید عبدالرحمان)بوو که په‌یوه‌ندی بوو له نێوان هه‌ردووکیان.
ئه‌م پیاوه که سه‌رۆکی کابینه‌ی پێنجه‌م بوو، بوو به هۆی بنیاتنانی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و پێشێلکردنی یاسا و زه‌وتکردنی زه‌وییه‌کی زۆری خه‌ڵک، مه‌سعوود به‌رزانیش ئاگاداره و قسهینهکرد، ئه‌ی ئه‌مه گه‌نده‌ڵی نییه. ئه‌م کابرایه خۆی به زۆر و مله‌ت به‌هیچ ده‌زانێت. سه‌یر ئه‌وه‌یه له‌م ڕۆژانه نێچیر ڕه‌خنه له یه‌کێتی ده‌گرێت و
نا ڕازی بوونی خۆی له به کارهێنانی توند و تیژی به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران، ئه‌گه‌رچی هه‌ردووکیان شه‌ریکن له‌و گوناهه.
به بۆنه‌ی ڕۆژی ئه‌نفاله‌وه، په‌رله‌مانتارانی کورد له به‌غدا ویستیان ڕا و ڕه‌سمی
ئه‌نفال به‌رز ڕاگرن و یادی ئه‌و رۆژه تاریکه بکه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ په‌رله‌مه‌نتاری
سه‌ر به پارتی، یان سه‌ر به نێچیر، به به‌رزکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نێچیرڤان، بووه هۆی
تێکدانی ئه‌و ڕاوڕهسمه. ئایا وێنه‌ی نێچیر له یاده‌وه‌رییه‌کی وا گه‌وره گه‌وره‌تر و
بایه‌خدارتره؟ بۆچی وێنه‌ی نێچیر، که هیچ پله‌یه‌کی ڕه‌سمی نییه، بۆ وێنه‌ی مه‌سعوود ، که سه‌رۆکی هه‌رێمه و سه‌رۆکی پارتییه به‌رز نه‌کرایه‌وه، ئایا ئه‌مه پلانی نێچیر خۆیه‌تی، یان پلانی پارتییه، یان پلانی به‌شێکی سه‌رکرده‌ی پارتییه؟
ئایا پارتی یان لایه‌نێکی به هێز له سه‌رکردایه‌تی پارتی نێچیر ئاماده‌ده‌که‌ن بۆ سه‌رۆکایه‌تی؟ هه‌رچه‌ند ته‌ماشاده‌که‌م و سه‌رنجی لێده‌ده‌مه‌وه، نێچیری گه‌نج به‌شان
مه‌سعوودی پیره‌وه، نێچیری به‌هێز و فێڵباز له ته‌ک مه‌سعوودی پیر و ساکار و نه‌زان و بێ هێزه‌وه، سه‌ددامی گه‌نج ده‌بینم له شانی (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر)ی پیره‌وه
سه‌ددامی به هێز و فێڵباز و به‌کری غافڵ و بێهێزه‌وه. ئایا مێژوو خۆی دووباره ده‌کاته‌وه؟ من به دووری نازانم. له مێژوودا زۆر جار کوڕ دژی باوک، برا دژ به برا، شه‌ڕی کردووه، برا برای خۆی، له پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا، کوشتووه.
ئایا نێچیر خۆی ئاماده‌ده‌کات بۆ مه‌رحه‌له‌ی دووای مه‌سعوود، ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێک بگرێته‌ده‌ست ئه‌گه‌ر شتێک قه‌وما، یان ئه‌مه سیناریۆیه‌که به لابردنی مه‌سعوود کردنه‌وه‌ی ڵاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و ده‌رخستنی وه‌کو سه‌رکرده‌ی ئه‌م مه‌رحه‌له‌یه، ئایا ڕای کوڕه‌کانی مه‌سعوود و براکانی له‌و کاته چی
ده‌بێت، وا به ئاسانی ڕێگاده‌ده‌ن حوکمه‌که‌یان له ده‌ست ده‌ربچێت؟ ئه‌وه‌ی ئاشکرایه
ئه‌م زیره‌ک و شاره‌زاتره له ئه‌وان، ئه‌وان زۆرترن. ئایا زیره‌کی ده‌باته‌وه یان زۆری؟ بوونی فازل میرانی، که موجرم و فێڵبازێکی گه‌وره‌یه، زیره‌که له پلاندانان بۆ کوشتن و بڕین، په‌یوه‌ندی پیاوکوژه‌کانی پارتی به ئه‌وه‌وه، له ڕیز نێچیره‌وه خاڵێکی به هێزه و ده‌توانێت تای ته‌رازو به لایدا بشکێنێته‌وه. ئایا ئه‌مه ده‌بێته هۆی
شه‌ڕ و پێکدادانی بنه‌ماڵه له ناو خۆیان، ئایا ئه‌مه پارتی ده‌کات به دوو پارت، دوو به‌ره‌ی دژ به یه‌ک؟ ئه‌م سیناریۆیه زۆر له واقع و عه‌قڵه‌وه نزیکه و به‌م نزیکه
دیارده‌که‌وێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست