کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند وته‌یه‌ک له‌یادی پرۆژه‌که‌ی گۆڕاندا

Tuesday, 29/01/2013, 12:00







پێش دووساڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پرۆژه‌یه‌کی ڕێکوپێکی حه‌وت خاڵی پێشکه‌ش به‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی کرد.
پرۆژه‌که‌ هه‌نگاوێکی دڵسۆزانه‌ی گۆڕان وڕای به‌شێکی زۆری کوردستانیانه‌ بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی سسته‌می حوکم، به‌مۆدێرن کردنی کارکردن، دوورکه‌وتن له‌حوکمی عه‌شایری ودووباره‌ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێک بۆ میله‌ت وهیوا وبه‌رژه‌ه‌ندییه‌کانی له‌جیاتی پرۆژه‌ دستووره‌ پڕ عه‌یب وکه‌م وکورتیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ که‌ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وچه‌سپاندنی حوکمی عه‌شایری ویراسییه‌ ۰
لێره‌ به‌گرنگی ده‌زانم ئاماژه‌ بۆ دوو هه‌ڵوێستی جیاوازی یه‌ک ئه‌ندامی پارتی ویه‌ک یه‌کێتی بکه‌م۰
خاتوو ڤیان ده‌خیل په‌رله‌مانتار له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی زه‌رد به‌ توندی دژی حوکمی بنه‌ماڵه‌یی وویراسی ده‌وه‌ستێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش مایه‌ی دڵخۆشییه‌.
خاوه‌ن فایله‌ گه‌وره‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانیش، سه‌عدی ئه‌حمه‌دپیره‌، که‌ خۆی وچه‌ند براده‌رێکی به‌ ملیۆنه‌ها دۆلاریان له‌ پرۆژه‌ی وه‌همی ده‌ستکه‌وتووه‌، له‌باتی ئه‌وه‌ی باسی زیره‌کی خۆیان وچۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیکردنیان به‌ حزبی به‌عسه‌وه‌ بکه‌ن وڕاپۆرتی چۆنچۆنیان دژی پێشمه‌رگه‌ وڕێکخراو وته‌نزیماتی ناو شاره‌کان بکه‌ن، به‌توندی له‌پارتی خۆی زیاترکه‌ ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتی لێنشتووه‌ وئارامی بڕاوه ‌به‌توندی دژی پرۆژه‌که‌ی گۆڕان که‌ له‌ خزمه‌تی کورد وئاینده‌ی هه‌رێمه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌.
ئه‌مه‌ش، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌عدی پیره‌ مایه‌ی سه‌رسووڕمان نییه‌، چونکه‌ مرۆڤی خۆفرۆش ونه‌فس زه‌عیف وچاوچنۆک له‌مێژووی کوردا نموونیان زۆره‌ وبۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی کورد وکوردستانیان فرۆشتووه‌ وکردۆته‌ قوربانی.
ئه‌م پرۆژه‌ جوانه‌ی گۆڕان مایه‌ی ده‌ستخۆشی ودڵخۆشییه‌ وده‌بوایه‌ له‌هه‌موو دانشتنێک له‌ گه‌ڵ پارتیدا جه‌ختی له‌سه‌ربکه‌ن وبه‌مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆ هه‌موو دانشتنه‌کان دابنرێت. پرۆژه‌ی وا دژی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌یه‌ بۆیه‌ خۆیان له‌ئاستیا گێلده‌که‌ن وهه‌وڵی له‌بیربردنه‌وه‌ی ده‌که‌ن به‌ڵام گۆڕان خۆی به‌تایبه‌ت ، ئۆپۆزسیۆن به‌گشتی ده‌بێ ئه‌م داواکارییه‌ی میله‌ت بکه‌ن به‌ به‌رنامه‌ی کار وخه‌بات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە