کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فازل موتنی پلاندانەری كوشتن وسووتاندن

Thursday, 22/12/2011, 12:00





ماوەیەكی زۆرە فازل موتی بێدەنگ بوو كەس هیچی لێنەدەبیست بەڵام لەم رَۆژانە بەتەنها بۆتە قسەكەر وپارێزەری بنەماڵە وهەوڵی سپیكردنی وپۆلأشكردنیان دەدات. هەر رَۆژێ هەرسەعاتێ بابەتێكی بێتام دەورووژێنێت وباسیدەكات وبۆق ودەهۆڵەكانی بنەماڵەش بەبایەخێكی زۆرەوە بڵاوی دەكەنەوە وباسیدەكەن.
ئەگەر چی زۆر نووسەری بەرَێز لەم رَۆژانە باسی موتنی و قسەكانیان كرد,بەڵام هەندێ شت هەیە باسنەكراوە ولێرە دەمەوێت بڵاوی بكەمەوە.
لەدوای سەرهەڵدانەوە پارتی موتنی كردە بەرپرسیاری یەكەم لەبادینان, لەبەر ئەوەی موجرمێكی, تیرۆرستێكی گەورەیە ودەستێكی باڵای هەیە لەپلاندانان بۆ كوشتن وسووتاندن, بۆ ئەوەی بادینان بەتەواوی كۆنترۆل بكەن. پیاوەكە لەم مەیدانە سەركەوتنی بەدەستهێنا ودەیان لاو وگەنجی خوێنگەرم ودڵسۆز وپێشمەرگەی بەكوشتدا ولەناوبرد بەگوناهی بیر وباوەرَی جیاوازەوە وتاكو ئێستاش ئەگەرچی بكوژەكان ناسراون كەس دەستگیر نەكراوە. ئەم مێردەزمەیە توانی ترسێكی گەورە بخاتە ناوبادینانەوە وپلانەكانی جێبەجێبكات. سەرەرأی ترساندن وكوشتن فازل وەكو خەڵكی بادینان باسیدەكەن هەمو كارێكی خراپی ئەنجامدەدا ودەكرد. مەسعوودبەرزانی لەلایەن خەڵكی دهۆكەوە ناچاركرا,لەبەر نارَازیبوونی خەڵك لەرَەفتارە نائەخلاقیەكانی وداوێنپیسی موتنی ولەبادینان لایبرد.
لەقسەكانی موتنی بۆمان دیاردەكەوێت كە بنەماڵە لەقەیرانێكی گەورەدایە. لەلایەك پارتی بەتەنها ماوەتەوە وئیتر كەس بەدەهۆڵی هەڵناپەرَێ بەتایبەت دوای رسوابوونی وئیدانەكردنی لەلایەن میللەت وهەمو پارتەسیاسییەكانی كوردستانەوە لەسەر رَووداوەكانی زاخۆ.یەكگرتووی ئیسلامی ئەم جارە مەوقفێكی باشی هەبو ولەگەڵ پارتی دانەنیشت وملی نەدایەبەر, بنەماڵە بەهەمو شێوەیەك هەوڵی شاردنەوە ولەبیربردنی هەڵەكانی زاخۆ وبادینان دەدات.
موتنی تیشك دەخاتەسەر توورەبوونی نێچیرڤان ووەرنەگرتنی پۆستی سەرۆكی حكومەت كەزۆر حەزی لێیەتی. ئەمەش ئەو رَایانە دووپاتدەكەنەوە كە پلانەكەی زاخۆ لەلایەن مەسروورەوە دژی نێچیرڤان بووە.
لەهەمو دنیا ئەگەر وڵات لەقەیراندا بێت بەهێزترین وشارەزاترین كەس هەڵئەبژێرن بۆ دەرچوون لەو قەیرانە, بەڵام حوكمی بنەماڵە كە شازە ولەدنیای نوێ وپێشكەوتندا وێنەی نییە ونەماوە دەڵێت ئێمە موغامەرە بەنێچیر ناكەین.وادیارە ئەوەی لەجیاتی نێچیر دێت بێقیمەت وبێبەهایە وبنەماڵە دەیەوێت موغامەرە وقوماری پێبكات, رَسوا وشەرمەزاری بكات وملی بشكێنێ.
موتنی بەرزانی بەمەرجەع ناودەبات كەواتە پەرلەمان هیچ بەهایەكی نییە,هەروەها دووپاتی ئەوە دەكاتەوە كە سەرۆكەكەی دیكتاتۆرێكی كەللە رَەقە هەرچی بڵێت تەواو كەس بۆی نییە نە بڵێت,كە وتی نابێت كەواتە نابێت تەواو. ئەمەیەیە دیموكراتیەكەی بنەماڵە.
فازلی ملكەچ وخزمەتكاری بنەماڵە ترسی بنەماڵەمان لەبەهاری كورد وكوردستان بۆ ئاشكرادەكات ودیاردەخات بۆیە دەستی هاویشتۆتە هەرَەشەكردن وترساندنی میللەتی كورد بە سی هەزار بەرزانی كە لەسەر شێوەی فیدائێكانی سەدام رێكخراون, چۆن ئەمان بەرەنگارییان لەسەددام كرد ئەوانیش ئاوا بەرەنگاری لەبنەماڵە, نەك لەكوردستان,دەكەن.
فازلی موتنی یان دەسەڵاتە گەندەڵەكەی كوردستان یان بنەماڵە دز ودواكەوتۆكە سستەمێكی زۆر سەیر ولەهیچ جیگایەك روونەداوی كاركردن لەگەڵ یاسادا ئاشكرا ورَەفتار دەكەن, ئیتر پیاوكوژەكان پێویست ناكات لەبەر دادگا ئامادەبن, موتنی دەتوانێت لە رَێگای رَۆژنامەكانەوە یان تەلەفزیۆنەوە لەباتییان دەست لەقورئان بدات ولەگوناهی كوشتن وتەقەكردن بێگوناهیان بكات وبەم شێوە سەیرە ئەو قەیرانەشیان چارەسەركرد.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە