لە بارەی بریاری دووی پەرلەمان کێ درۆدەکات !
Saturday, 01/06/2013, 12:00
بریاری ژمارە دووی پەرلەمان کە یەکەم بریارە بە تەوافوق وسازان وبەڵێی هەموو لایەنەکان ودەنگێکی زۆر دەنگی لەسەر دراوە.
شاردنەوە وگومکردن وپەکخستن وکارپێنەکردنی ئەم بریارە گرنگە تاکڕەوی ودکتاتۆریەتی ودژایەتی کردنی میللەتی کورد ولاوازکردنی پەرلەمانە لە لایەن بنەماڵەی بەرزانییەوە. چونکە تاقە بریارە داوا وویست داخوازیەکانی شەقامی کوردی لەخۆ دەگرێت.
غافڵبوون وکەمتەرخەمی ئۆپۆزسیۆن لە کاتی خۆیدا، بنەماڵەی پاڵدا بەنیازی خراپ وگڵاو ودژایەتی میللەت وبەردەوامیدان بەحوکمی بنەماڵەیی، خۆ لە جێبەجێکردنی ئەو بریارە بدزێتەوە وپشتگوێی بخات. چونکە ئەو بریارە بەخوێن وخەباتی میللەت لە دوای شۆرشی ١٧ی شوبات نووسراوە.
ئەم بریارە ئەگەرچی چەند ساڵێکی بەسەردا تێپەڕیوە بەڵام کات لە بایەخ وهێزی کەمناکاتەوە. بەڵکوو ئەمە نەسخی پرۆژە دەستوورەکەی بنەماڵە دەکات وهیچ شەرعییەتی بۆ ناهێڵێت.
ئەم بابەتە زۆر قسەی لەسەرکراوە، ئەوەی گرنگە لێرەدا من باسی لەسەردەکەم دەرخستنی درۆکانی پارتی وڕسواکردنیەتی.
هەندێ کەس دەیانەوێت بەرەنگاری لە بەرزانی بکەن دەڵێن کە بەرزانی ئەمری بە پەرلەمان داوە کە ئەو بریارە بخەنە کارەوە. ئەرسەلان بایز سەرۆکی پەرلەمان ئەم هەواڵە بەدرۆ دەخاتەوە ودەڵێت هیچ بریارێکم لەو بارەیەوە پێنەگەشتووە. من باوەڕ بە سەرۆکی پەرلەمان دەکەم نەک چونکە درۆناکات بەڵکوو ناتوانێت بریارێکی مەسعودبەرزانی پشتگوێبخات وجێبەجێنەکات. کەواتە لێرە کەماڵکەرکووکی کەم تەرخەمە ونامەکەی بەرزانی بێبایەخ وپشتگوێ خستوووە. ئەگەر ڕاستە بەرزانی بریاری وای داوە بۆچی کەرکووکی لەسەر ئەم تاوانە وکەمتەرخەمییە سزانادرێت؟ جێبەجێنەکردنی فرمان وکەمتەرخەمی لە کاردا خیانەت وگەندەڵییە ونابێت بێ سزا ببوورێت. کەواتە بەرزانی یان خۆیشی کەمتەرخەمە لەکارەکانیدا، ئەمەش لایەنگرانی پارتیشی دڵگران کردووە، یان لاواز نەزانە ولەوە زیاتری پێناکرێت، یان درۆیە لەو بارەیەوە هیچ ئەمرێکی نەداوە. یان وادیارە نامەکەی بەرزانی لە نێوان سەریڕەش وهەولێردا ون بووە نەگەشتۆتە پەرلەمان. بۆیە دەبێت بەرزانی جێگای نشتنی بگوازێتەوە هەولێر بۆ ئەوەی شتی گرنگ لەڕێدا بزرنەبێت، هەروەها ئەمرێکی تر بداتە پەرلەمان خۆ کوفر نابێت، ئەگەر ئارامی وتەبایی کوردستانیان ڕێکخستنی ماڵی کوردیان لا مەبەستە، ئەگەر چەند غرامێ باوەڕیان بە دیموکراسییەت هەبێت ئەگەر درۆناکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست