کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیسلامیەکان دەست دەخەنە دەستی شەیتان

Tuesday, 05/08/2014, 12:00




حیزبە ئیسلامیەکان، کۆمەڵ ویەکگرتوو سیاسەتێکی سەیر پەیڕەو دەکەن وبە ئاشکرا ئاینی ئیسلام دەکەنە قوربانی تاکتیک وبەرژەوەندە سیاسیە بێبایەخ وکورتەکان.

هەردوو حیزبی ئیسلامی کۆمەڵ ویەکگرتوو ماوەیەکی درێژ لە گەڵ گۆڕاندا لە ئۆپۆزسیۆن کاریاندەکرد، لە زۆر شت هاوڕابوون پێکەوە لە یەک سەنگەردا دژی گەندەڵی دەجەنگین وپرۆژەی هەماهەنگیان بۆ چاکسازی ودژی دیکتاتۆریەت وقۆرخکردنی دەسەڵات دەخستە ڕوو.

ئەوەی زۆر سەیرە ئەم ئیسلامیانە بە چاوێک سەیری گۆڕانی هاوسەنگەر وهاوخەبات ویەکێتی گەندەڵ ودکتاتۆر دەکات، بە چاوێک سەیری گۆڕانی سەرکەوتوو ویەکێتی دۆڕاو دەکەن، بە چاوێک لە حەق وناحەق دەڕوانن، ئەو یەکێتییەی ئیسلامیەکان خۆیان باش دەزانن یەکێتی چەند وچۆن گزی وتەزویر وپێشێلکاری وفێڵی بەکار هێناوە، ئەو یەکێتییەی هیچی لە پارتی کەمتر نییە لە قۆرخکردنی دەسەڵات وخۆ بەزۆر سەپاندندا بە سەر ئەم میللەتە. ئەو یەکێتییەی زۆر جار حەشری بە ئیسلامیەکان کردووە بە کردار وتەیۆری ودژایەتی سەیری بەسەرهێناون. نازانم بۆچ وا زوو هەموویان فەرامۆش کرد؟ یان ئەم هەڵوێستە ناڕەوایە دژایەتی ئیرادەو دەنگی میللەت وترس ورێگرتنە لە سەرکەوتنەکانی گٶڕان؟

حیزبە ئیسلامیەکان لە دوای هەڵبژاردنی شار وپارێزگاکان کەوتنە داوی سیاسەتێکی هەڵە وچەوت ولەوانەشە هۆکارەکان فشاری ئیقلیمی بێت وبەها بەرز وپیرۆزەکانیان کردە قوربانی ڕەزامەندی هەندێ لایەن، لە ئاستی حەق وڕاستیدا چاویان نووقاند وئەوەیان پیشانداین کە ئامادەن لە گەڵ خودی شەیتانیش کاربکەن ودەستی بخەنە ناو دەست، هیچ چاو ڕوونییەکیان نییە، ڕوون وئاشکرا نین، نامۆن لە ئاستی ئەم گێژاو ودەردە سەرییەی ناوچەکەی بەگشتی وکوردستانیشی گرتۆتەوە.

لە دوای شکستی سیاسەتی فیفتی فیفتی پارتی ویەکێتی ئیسلامیەکان دەیانەوێت تازە بەتازە جارێکیتر ئەو هەڵە کوشندە وزەرەرمەندە لە بەر خاتری خاترداران زیندوو دووبارە بکەنەوە، عەیب وشکستەکانی یەکێتی بشارنەوە لە هەمان کاتدا سەرکەوتنەکانی گۆڕان ومیللەتی کورد پەراوێز بخەن وبێبەها بکەن لە کاتێکدا دەتوانن بە شێوەیەکی دیموکراسی دەست بخەنە دەستی گۆڕان حکوومەتی سلێمانی دامەزرێنن وبە کردار دەست بکەن بە چاکسازی ڕاستەقینە ونموونەیی ودروشمەکانی کاتی ئۆپۆزسیۆن جێبەجێ بکەن.

یەکێ لە وێنە ونموونەکانی گوێڕایەڵی بۆ هێزی دەرەوە وخزمەتکردنی بێگانە وپشت گوێخستنی بەرژەوەندیەکانی میللەت وخزمەتکردنی حیزبی شیوعی عیراقە وهێشتا لە بەر چاومانە چۆن لە گەورەترین حیزب بۆتە حیزبێکی لە ناوچوو وتەنها ناوی بۆ دەرس وعیبرەت ماوەتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە