کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا دووباره‌ شه‌ڕی براکوژی له‌ئارادایه‌

Sunday, 18/09/2011, 12:00




شه‌ڕی براکوژی په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش و تاریکه‌ له‌ مێژووی کورد به‌گشتی و ناوچه‌وانی پدک وینک به‌تایبه‌تی. ئه‌گه‌رچی جه‌لال تاڵه‌بانی زۆر له‌هه‌ڵه‌کانی پێشووی، دووبه‌ره‌کی و رکایه‌تیو ئاژاوه‌نانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی و ماڵی به‌رزانی گرته‌ ئه‌ستۆی خۆی وخۆیی به‌رپرسیارکرد، که‌واته‌ خوێنی سه‌دان شه‌هیدی ئه‌م  میله‌ته‌، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌زاران، له‌ئه‌ستۆی ئه‌و دایه‌ ونابێ وه‌کو هه‌رهیچ ڕووی  نه‌دابێ، وه‌کو شتێکی بێبایه‌خ، خه‌به‌رێکی بێسوود لێی بڕوانین وبه‌سه‌ریا ده‌رباز  بین. ئه‌مه‌ کاره‌ساته‌، ئاگرهه‌ڵکردن، بێجگه‌ له‌ خوێنڕشتنه‌که‌ که‌زۆر پیرۆزه‌ وده‌بێ  هه‌موومانسه‌ری ریز ونه‌وازیشی بۆ دانه‌وێنین، ئاگربه‌ردان له‌ماڵی کورد و بێهێزکردنی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی حه‌ق نییه‌ بێپه‌روا، بێبایه‌خ لێی بڕوانین. هۆکار  هه‌رچی بووبێت دژایه‌تی، ناحه‌زی، سه‌رکردایه‌تی، ده‌ستی بێگانه‌ و خۆفرۆشتن...
نابێت شتی وا پشتگوێ بخرێت و له‌بیربچێت، بێدادگایی و بێجه‌زا بهێڵین ببوورێت
وبڵێین بوو چوو. ده‌بێ چالاکوانان له‌ ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان، پارێزه‌ران به‌گه‌رمی
ئه‌م دۆسیه‌یه‌، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌جدی و پڕبایه‌خ بگرن کاریله‌سه‌ربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
تۆڵه‌ی خوێنی کورد، شه‌هیده‌کانمان بکه‌ینه‌وه‌ و ڕێگه‌ له‌ خوێنی تر بگرین و بیکه‌ین به‌ده‌رس وعیبره‌ت بۆ سه‌رکرداکانی ئێستا و داهاتووی کورد وکوردستان، ئه‌گه‌رچی پارتیش بێگوناه وبێتاوان نییه‌...
پدک و ینک سه‌ره‌ڕای ڕێکه‌وتنه‌ به‌ناو ئستراتیجییه‌ی له‌نێوانیاندا، سه‌ره‌ڕای قۆرخ
کردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هردووکیانه‌وه‌ به‌ڵام له‌ڕاستیدا ڕکابه‌رییه‌کی زۆرگه‌وره‌
له‌نێوانیاندایه‌ له‌ هه‌موو شار و لادێیه‌کی ئه‌م کوردستانه‌. له‌م ڕۆژانه‌ له‌نزیکه‌وه‌ بۆم
لوا، به‌ڕێکه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌کادرانی هه‌ردوولا دانیشم بۆم ده‌رکه‌وت سه‌ره‌ڕای ترسی هه‌ردوولایان ، ناحه‌زییان بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چونکه‌ ڕۆژبه‌ڕۆژ جه‌ماوه‌ری له‌ زیادبووندایه،‌په‌ره‌ده‌ستێنێت و له‌هه‌موو کوردستان له‌سه‌ر حسابی هه‌ردوولا بڵاوده‌بێته‌وه‌، له‌ڕۆژی ۱۷)ه‌ی شوبات و دوای ئه‌وه‌ش پێکه‌وه‌  ئاماده‌باشییانده‌کرد و پلانیان دائه‌نا بۆ هێڕشکردنه‌ سه‌ری و ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌کانی و تێکدان و له‌ناوبردنی بێئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه‌ چه‌ند خوێن ئه‌رژێ، بێئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه‌ لایه‌نه‌ ناله‌باره‌کانی براکوژی. وه‌کو دیاره‌ هه‌ردوولا هیچ ده‌رس وعیبره‌تێکیان ورنه‌گرتووه‌. پارتی به‌تایبه‌ت سووربوو له‌سه‌ری و بریاری دابوو، ئه‌و ڕۆژه‌شیان به‌هه‌ل زانی، بۆیه‌ نێچیرڤان هێزێکی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ڕه‌وانه‌ی سلێمانی کرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ کورد به‌ختی یار بوو پلانه‌ چه‌په‌ڵه‌که‌  سه‌ری نه‌گرت.
 سه‌ره‌ڕای یه‌کگرتنیان له‌کاتی وادا، ئه‌وکاته‌ی باسی گه‌نده‌ڵی و دزی ده‌کرێتکه‌ هه‌ردووکیان لێی به‌شدارن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ هه‌مووی وه‌کو دیاره‌ پارتی هێشتا له‌ فێڵ و پیلانه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ترسێت، ناهه‌قیش نییه‌، هه‌ردوولا چه‌قۆ بۆیه‌کتر ئه‌سۆن، هێڕشده‌که‌نه‌ سه‌ریه‌کتر، به‌پاره‌ و ته‌ماع وترس پیاوخراپ، پیاوکوژوچاش، خه‌ڵک له‌ ده‌وری خۆیان کۆده‌که‌نه‌وه‌، مونافه‌سه‌ی ناشه‌ریفی یه‌کتر ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش زه‌نگێکی خه‌ته‌رناکه‌ ترسناکه‌ هێمنی و ئارامی کوردستان تێکده‌دات و چاره‌نووسی کورد ده‌خاته‌ خه‌ته‌ر و مه‌ترسییه‌کی زۆر گه‌وره‌وه‌....بۆیه ‌ده‌بێ هه‌موو دڵسۆزانی ئه‌م میله‌ته‌ هه‌وڵی نه‌مانی میلیشیاکانی هه‌ردوولا بده‌ن، هێزێکی سه‌ربازی بۆ کوردستان پێک بهێنن، داموده‌زگاکانی ئاسایش و زانیاری که‌یه‌کێکیان بۆ لای ڕاست وئه‌ویتریان بۆلای چه‌پ ده‌کێشێت بکرێنه‌ ده‌زگایه‌ک، به‌ به‌رێوه‌به‌رێکی بێلایه‌نه‌وه‌ له‌ خزمه‌تی کورد وکوردستان.
کرداری وه‌ها تازووه‌ له‌م کاته‌دازۆر گرنگه‌و نابێ دوا بخرێت.. کرداری وه‌ها
له‌ غه‌م و مه‌ینه‌تی دوورمان ده‌خات و هیواو ئومێدمان پێده‌به‌خشێت.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە