نه‌ک ته‌نها له هه‌ولێر، له سلێمانیش قوتابیه‌کی عه‌لی کیمیاوی هه‌یه
Wednesday, 11/05/2011, 12:00
نووسه‌رێکی کوردی به‌ڕێز، پێش ماوه‌یه‌ک،وتارێکی بڵاو کرده‌وه به ناوی(یه‌کێ له
قوتابیه‌کانی عه‌لی کیمیاوی له هه‌ولێره)، من ده‌ستخۆشی له‌و به‌ڕێزه ده‌که‌م، نه‌ک ته‌نها بۆ ده‌رخستنی حه‌قیقه‌تێکی ترسناک و تاڵ، ئه‌مه په‌رده هه‌ڵماڵینه له سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نی تری ئه‌م رژیمه پیس و بۆگه‌نه‌ی له کوردستان حوکم به‌رێوه ده‌بات،
ئه‌و ڕژیمه گه‌نده‌ڵه‌ی نه‌ک ته‌نها گوێ له داواکارییه‌کانی مله‌ت ناگرێت، به‌ڵکو دڕندانه، نامرۆڤانه، دوور له هه‌موو بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی و ئینسانی و هاونیشتمانی، ئیهانه‌ی ئینسانێکی کورد ده‌کات، ده‌یشکێنێت، ڕه‌زیلی ده‌کات، نه‌فسییه‌تی ده‌رووخێنێت، بێ هیوا و بێ ئومێدی ده‌کات، بێ خه‌م بێ باک، بێ هه‌ست به مه‌سئوولییه‌ت کردن، ئایا ده‌سه‌ڵات گوێی له هاوار و داد و بێدادی ئه‌و گه‌نجه نه‌بوو که هه‌ست و نه‌ستی هه‌موو مرۆڤێکی زندوو تێک ده‌دات و بێتاقه‌تی ده‌کات، ئایا ئاگای لێ نییه، که چه‌ند که‌سێک له پۆلیسه‌کانی ده‌سه‌ڵات گه‌له‌کۆمه‌ی لێ ده‌که‌ن، لێی ده‌ده‌ن و داوای ماچکردنی پێڵاوه‌کانیان لێ ده‌که‌ن، ئایا ده‌سه‌ڵات مردووه و ئاگای لێ نییه یان ئیفلیج بووه و هیچی پێ ناکرێت، یان ئاگای لێیه و ده‌نگ ناکات؟
هه‌ر کام له‌م پرسیارانه هه‌ڵبژێری مانای ئه‌وه‌یه که وه‌زعی کورد و ڕه‌وشی هه‌رێم
به‌ره‌و ئاقارێکی تاریک و ترسناک هه‌نگاو ده‌نێت، هه‌موو دڵسۆزانی کورد و
کوردستان له ئاستی، به‌رانبه‌ری ئه‌م کاره‌ساته تۆقێنه‌ره، نابێت بێ ده‌نگ بن، ئه‌مه
زوڵمێکی گه‌وره‌یه هیچ کاتێک قه‌بووڵ ناکرێت. ئه‌ی ئه‌مه نیشانه‌ی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌کارهێنانی حوکم نییه؟ به‌رزانی حه‌قی خۆیه‌تی ئێستا بڵێت؛ ئه‌م خه‌ڵکه بۆچی وا دکه‌ن؟ ان ئه‌مه سیاسه‌تی به‌خێوکردنی سه‌گی هاره بۆ ترساندن و ئیهانه کردنی خه‌ڵک. ئایا ئه‌مه پێشێلکردنی مافی مرۆڤ نییه؟ ئایا کورد به ده‌یان ساڵ خه‌باتی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی وای لێ بکرێت یان ئازاد و سه‌ربه‌رز بژیت؟
نه‌ک ته‌نها له هه‌ولێر، له سلێمانیش قوتابیه‌کی عه‌لی کیمیاوی هه‌یه ئه‌گه‌ر زۆرتر نه‌بن، ئه‌وه‌تا شێخێکی یه‌کێتی هه‌ڕه‌شه له مله‌ت ده‌کات، له ڕۆژنامه نووسان،بێ شه‌رمانه، به کوشتن و بڕین ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان بکه‌ن یان ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌ربڕن و باسی ئازادی و یه‌کسانی بکه‌ن، ئه‌مه حوکمی ده‌ره‌به‌گییه چۆن ده‌بێت ئاغا و جووتیار یه‌کسان بن؟ شێخ، به‌بێ شه‌رم،ده‌ڵێت هێزه‌کانمان ئه‌مری ته‌قه‌کردنیان هه‌یه. نازانم جه‌نابی شێخ ته‌ڕه‌ماش له کوێ بوو ئه‌و کاته‌ی سوپای تورک هێڕشی
ده‌کرده سه‌ر کوردستان و به تۆپ و ته‌یاره ناوچه‌کانی سنووری ده‌به‌زاند و ڕۆژانه
ده‌یکات، یان به‌رانبه‌ر سوپای ئێران، که ڕۆژانه و به‌رده‌وام کوردستان و لادێکانی سه‌ر سنوور به تۆپی قورس بۆمبادێر ده‌کات، به ده‌یان لادێ وێران و چۆڵ کران،
بۆچی وه‌کو مشکی لێ دێت و له ترسا قسه‌ی پێ ناکرێت، خۆی و سه‌رۆکه‌که‌ی له‌و
ئاسته خۆیان گێل ده‌که‌ن.
نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵکو به سه‌دان درۆزنی گه‌وره‌ی وه‌کو (محمد سعید سحاف)یان ،
سه‌دان خۆفرۆشی چڵکاوخۆری نه‌فس نزمیان له ده‌وری خۆیان کۆ کردۆته‌وه، بۆ
جوان کردن، پۆڵش کردنی ڕووه ڕه‌ش و ناشرینه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات.
نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، جاران له عیراقدا یه‌ک سه‌ددام هه‌بوو، ئێستا به خێری، له سایه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی، بووینه‌ته خاوه‌ن دوو سه‌ددام، یه‌کێ له هه‌ولێر، یه‌کێ له سلێمانی، ده‌ستیان کردۆته ده‌ستی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و ده‌ور و به‌ر بۆ لێدانی مله‌ت، کوشتن و زندانی کردنی ئازادیخوازان و خۆپیشانده‌ران، به هه‌موو هێزێکیان
ده‌یانه‌وێت ده‌نگی ئازادی کپ بکه‌ن و بیخنکێنن. ئه‌مانه سه‌رکرده و ڕابه‌ری کورد
نین، ئه‌مانه تجاره‌ت به کورد و کوردستان ده‌که‌ن، ئه‌مانه مافیان له ئیتالیا و ئێران
ده‌رسی مافیایان خوێندووه و به سه‌ر ئێمه‌دا ده‌یچه‌سپێنن و به کاری ده‌هێنن، بۆیه
باکیان له کوشتن و خوێن ڕشتن نییه، بۆیه ئێمه‌ش ده‌بێت به‌رده‌وام بین . به‌رده‌وام
بین تا سه‌رکه‌وتن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست