کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئەوانەی نازانن

Monday, 02/09/2013, 12:00






ئێستا لە کوردستان هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستی پێکردووە، سەرەڕای گەرمی هاوین ئاسۆی کورد بە ئاڵای ڕەنگاوڕەنگ، بەدروشمی هەمەجۆر گەرمییەکی پاڵدان وململانێ بە خۆوە دەبینێت.

زۆر کەس هەر لە سەرەتاوە دەزانێت چی دەکات ودەنگ بە کام لایەن دەدات، هەندێ لە سەر بیر وباوەڕ وهەندێک لەبەر بەرژەوەندی تاکەکەس بەڵام بەشێکی زۆری ئەم میللەتە تاکوو دواساتەکانی ڕۆژی دەنگدان دوودڵ دەمێنێت ونازانێت دەنگ بە کام لایەن بدات، ئەمەش بە بەشە خامۆشەکە ناوزەد دەکرێت.

پارت ولایەنە بەشداربوانی ئەم هەڵبژاردنە هەر یەکە بەرنامەو پرۆگرامی تایبەتی خۆی هەیە زۆر جیاوازە لە وانیتر ئەمەش وادەکات کە بڕیاردان ئاسانبکات. چەندەها ساڵە هەردوو پارتی دەسەڵات پدک وینک بە قۆرخکردنری دەسەڵات وڕەفتاری دوور لە دیموکراسی، ڕەفتاری زۆر دوور لە داوا وخواستی میللەت وشەقامی کوردی، دوو حزبی بە تاڵانچییەکان ناسراون خەریکە دەبن بە دوو حزبی میلیشیایی بێجگە لە چەکدار هیچ ڕێکخراو وجەماوەریان نەماوە، بە پەنا بردنە بەر ترس پارە پەخشکردن وکڕینی زمەتتی خەڵک هەوڵدەدەن دەنگ بەدەست بهێنن. میللەت دەتوانێت ئێستا دەنگی ڕاستەقینەی خۆی بەکار بهێنێت وتۆڵە لەم گەنداڵانە بکاتەوە.

ئەوەی بەپەرۆشی کورد وئایندەی نەوەکانمانە، ئەوەی پێشکەوتن وسەربەرزی کوردی هیوا ومەبەستە، ئەوانەی تینووی عەدالەت ویەکسانی کۆمەڵایەتین دەبێ دەنگ بدەن بە بزوتنەوەی گۆڕان کە مژدەی ڕۆژێکی ڕووناک وئایندەیەکی خۆش وسیستمێکی مۆدێرن ونوێ نەک حوکمی ئەشایری بنەماڵەیی کە پارتی هەوڵی بۆ دەدات ویەکێتیش بۆ پارە چەپڵەی بۆ لێدەدات.

پارتی ویەکێتی لایەنگیری حوکمی ناشەرعین، گۆڕانیش لایەنگیری میللەتە نوێنەری گەلە، لایەنگیری چەسپاندنی شەرعییەت ویاسان.

لە شەڕێکدا، لە ململانییەکدا میللەت لایەنێکی بێت بێلایەنی وبێدەنگی هەڵەیەکی کوشندەیە.

لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو هەردوو پارتی دەسەڵات دەنگی ئامادەنەبوانیان لە بەرژەوەندی خۆیان بەکار هێنا وکارتە بۆشەکانیان بۆ خۆیان دەخستە ناو سەندووقی دەنگدانەوە، کەواتە دەنگنەدانت دەنگدانە بەم دەسەڵاتە گەندەڵە وەلە بەرژەوەندیدایە. بۆیە هەوڵبدە دەنگت نەفەوتێ وژان بە بەدڵی دەسەڵاتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە