کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بەرزانی جارێكی تر یاسا پێشێل دەكات

Sunday, 08/04/2012, 12:00





ئێستا وئەوە دوومانگ زیاترە سەرهەڵدان وشۆرشێك ناوچەی باڵەكایەتی گرتۆتەوە وباڵی كێشاوە بەسەر زۆربەی كوردستان. كوشتنی رێباز كەگەنجێكی ئەو ناوچەیەیە هەمو كوردستانی شڵەژاند وخەمباركرد. ئایا بۆچی چارەنووسی ئەم میللەتە ولاوانی ئەم میللەتە ئەوەیە بەجوانی ولەبەهاردا خواحافیزیمان لێبكەن؟ئەمرَۆ رَێباز ودوێنێ رَێژوان وگەرمیان..... لێقەوماوان برینەكەیان قووڵە وهەقی خۆیانە بجوڵێن ومنیش شەریكی خەمیانم ودەنگم دەخەمە پاڵ دەنگیان وداوای محاكەمەیەكی عادیلانە دەكەین لەوڵاتێ عەدالەتی تێنەماوە.
لەكاتێكدا نێچیرڤان لەدەستپێكی كابینەی حەوت لەپەرلەمان دەڵێت داواكاری گشتی سەربەخۆ دەبێت ورَێگا نادەین كەس دەستبخاتە كاری دادگاوە, لەكاتێكدا بكوژەكەی رَێباز حوكمی هەتایی بەسەرا چەسپا بەرزانی بۆ ئەوەی بارەكە ئاسایی بكاتەوە, بۆ ئەوەی تانكەرەكانی نەوت بەردەوام بن بۆ ئێران ورَییان لێنەگیرێت نوێنەرێكی خۆی دەنێرێت بۆ ناچەكە ووەعدی لەسێدارەدانی بكوژەكەیان پێ دەدات. كەواتە بەرزانی لەباتی دادگا بریار دەدات. یان ئەمە نامەیەكە بۆ دادوەر ودادگا بۆ ئەوەی ناوچەكە ئارام بێتەوە مەسڵەحەت (نەك عەدالەت) دەخوازێت كە بكوژەكە لەسێدارە بدەن. كەواتە كە بەرزانی برَیاری هەمو شتێك دەدات پێویستیمان نە بەدادوەر ونە بەدادگایە.
ئەم حوكمەی بەرزنی تەنها لەدوو جێ لە جیهان كاری پێدەكرێت جەنگەڵستان وكوردستان. ئەمە ئیهانە وپێشێلكردنێكی گەورە ولەحەد بەدەری دادگا ودادوەرییە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە