دەنگدان لە بەرژەوەندی بەرزانی خیانەتە
Sunday, 07/04/2013, 12:00
هەندێ کەس کاری باشیان پێناکرێت بەڵام خراپەش ناکەن، بەڵام یەکێتی نیشتمانی حزبەکەی تاڵەبانی چاکە وباشی لە توانادا نییە بەڵام کاری بەد وخراپیش ئەنجامدەدات وفەخر وشانازیشی پێدەکات.
هەموو گەلی کوردستان مەسعودبەرزانی بە مۆتەکە دەزانن، ئەم کابرایە نموونەی دەسەڵاتدارێکی فاشیل وناعادلە بێجگە لە خۆی وبنەماڵەکەی هیچ شتێکیتر بەها وبایەخی ئانەیەکی نییە. سەردەمی مەسعود کە بیستودوو ساڵی خایاند لە مێژووی کورددا بەسەردەمی دواکەوتن، سەردەمی ڕەش وتاریک دەژمێررێت.
حوکمی مەسعود لە ڕۆژێکی خۆڵبارین دەچێت وهەموو خەڵک لێی بێزارە، ئینجا بۆ چی یەکێتی داوادەکات دوو ساڵی دیکە ماوەی حوکمەکەی درێژبکەنەوە؟ دەستی داوەتە دەهۆڵلێدان ولەگەڵ پارتیدا لە ئۆپۆزسیۆن دەپاڕێنەوە ومەسعود بەگرنگ دەبینن. ئێمەش خواخوامانە ڕۆژێکی زووتر لە کۆڵمان بێتەوە.
دەک شەرمەزار وڕووڕەش بن هەی سەرکردەکانی یەکێتی بۆ خۆتان وئەم پێشنیارەتان، ئایا لە کوردستان کەس نەماوە، ئەگەر ئێوە کەسی واتان تێدا نییە بەڵام میللەتی کورد بە سەدان دڵسۆز وبەتوانای هەیە بۆ خزمەتکردنی خاک وگەلەکەمان.
ئەم هەڵوێستەی یەکێتی ڕاستی ئەو ڕاپۆرتەی کەناڵی ک ن ن KN Nدەچەسپێنێت کە باس لە سەفقەیەک دەکات لە نێوان کۆسرەت وبەرزانی کە تەنها لە بەرژەوەندی هەردووکیانە. چش لە میللەت وڕا وداخوازیەکانی.
نازانم بنەماڵە چۆن شەرم ناکەن لە کاتی تەنگانەدا ڕوو لە ئۆپۆزسیۆن دەکەن، لێی دەپاڕێنەوە، ولەکاتیتر پشتی تێهەڵدەکەن و هیچ حسابێکی بۆ ناکەن. ئەی قابیلە ئۆپۆزسیۆن ئەم هەڵوێستانەیان، مەسەلەی دەستوور وڕیکەوتنی ژمارە دووی پەرلەمان وزۆر بابەتی تری گرنگ فەرامۆشکردبێت ولەبیرچووبێت؟
مەسعودبەرزانی بەرپرسی یەکەمی دزی وگەندەڵی وناسەروەری یاسا وتێکدەری ماڵی کوردە، خزمەتکار ونۆکەری دوژمنانە، بۆیە دەنگدان لە بەرژەوەندی بەرزانی ودرێژکردنەوەی حوکمی خیانەتە لە خاک ولە میللەت.
کادر وجەماوەری یەکێتی دەبێت بەرانبەر ئەم کردارە ناشایستەیەی مەکتەب سیاسیەکەیان بێدەنگ نەبن ووەکوو کوردێکی دڵسۆز هەڵوێستیان هەبێت.
جوانەمەرگە شەهیدەکانمان داوای تۆڵە دەکەن وبکوژەکانیش ئەوەتان لای مەسعود پاڵیانداوەتەوە وپاداشکراون وپارێزراون. دەنگدان بە بەرزانی بێبەها کردنی خوێنی شەهیدانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست