کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئابلووقه‌دانی کوردستانی ڕۆژئاوا له‌بنه‌ماڵه‌ ودوژمنان ده‌وه‌شێته‌وه‌

Sunday, 23/12/2012, 12:00







له‌م ڕۆژانه‌ باس باسی ئابلووقه‌خستنی تورکی دوژمن وبنه‌ماڵه‌ی به‌رزانییه‌ له‌ سه‌ر کوردستانی ڕۆژئاوا  وداخستنی سنوور به‌ڕوویاندا به‌مه‌ستی وره‌به‌ردان ونسکۆ وچه‌کدانان ودۆڕانیان.
ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نییه‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی کاری واناماقووڵ وخیانه‌تکاری ئه‌نجامبدات، له‌کاتی شه‌ڕی  ناوخۆش ئابلووقه‌ی ئابووری خسته‌ سه‌ر سلێمانی بۆ شکستهێنان به‌ یه‌کێتی.
ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نییه‌ دوژمنان ئابلووقه‌ی ئابووری بخه‌نه‌ سه‌ر کوردستان به‌مه‌به‌ستی هه‌ره‌سهێنان، هه‌موو حکوومه‌ته ‌دوابه‌دواییه‌که‌کا نی عیراق ئه‌وکاره ‌به‌دڕه‌وشته‌یان دژ به‌کورد ئه‌نجامداوه ‌وبه‌ناحه‌ق به‌ڕه‌وابینیوه‌۰
ئه‌گه‌رچی بنه‌ماڵه‌ ئاگای له‌ شتی وانییه‌. هه‌موو ساڵانی شۆرش له‌ ئێران پاڵکه‌وتووبوون. ئاگایان له‌وه‌  نییه‌ که‌ چۆن جه‌یش وجاش قوتوه‌شیری منداڵانیان، کیلۆیه‌ شه‌کر یان ڕۆنیان له‌پاسگه‌کاندا گلده‌دایه‌وه‌  بێجگه‌ له‌جوێندان وپاڵپێوه‌نان۰ ئاگایان له‌برسێتی وگریانی کۆرپه ‌ومنداڵان وخه‌موئازاری دایکوباکان نییه‌۰ سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش کورد هه‌ر سه‌رکه‌وت، هه‌رسه‌رده‌که‌وێت.
سنوور داخستن به‌ڕووی کوردانی ڕۆژئاوا ئه‌گه‌رچی کارێکی نامرۆڤانه‌، ئاژه‌ڵی ودڕوندانه‌، له‌هه‌موو  ڕه‌وشتێک وئه‌خلاقێکه‌وه‌ دووره‌، جاشایه‌تییه‌ وخزمه‌تکردنی تورکه‌ له‌هه‌وڵی له‌ناوبردننی کورد۰ ئه‌مه‌ش  له‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌وه‌شێته‌وه‌۰
ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان مه‌سعود به‌رزانی به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌. که‌ده‌ڵێت به‌ ئه‌مری  تورک ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم سنووریان داخستووه‌۰ له‌کاتێکدا به‌رزانی یه‌کگرتنی کورد ده‌کات به‌مه‌رج  بۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ی سنوور.
که‌ی مه‌سعودبه‌رزانی ئه‌وه‌نده‌ خه‌می کورد ویه‌کڕیزی کورد بووه‌؟ تێکدان وناته‌بایی ناو ماڵی کورد  مایه‌ی ده‌ست وکۆششی مه‌سعود وبنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی. مه‌به‌ستیش له‌ یه‌کڕیزی کوردی ڕۆژئاوا لای به‌رزانی  زاڵکردنی جاشه‌کانی پارتییه‌ به‌سه‌ر خه‌باتکه‌ر ودڵسۆزه‌ ڕاسته‌قینه‌کانی کورد.
یه‌کینه‌کانی میله‌ت به‌خه‌بات ودڵسۆزی وپێکه‌وه‌کارکردن وبه‌ته‌بایی توانیان به‌شێکی زۆری کوردستانی  ڕۆژئاوا ڕزگار بکه‌ن، ئه‌مه‌ش نائارامی ودڵه‌ڕاوکێی لای تورک په‌یداکردووه‌ بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ده‌ستی  مه‌سعودبه‌رزانی هه‌مووی تێکوپێک بده‌ن۰

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە