کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرێ شەرَرَاگرتن لە بەرژەوەندی كوردە

Tuesday, 15/11/2011, 12:00



لەمرۆژانە باس لەرَاگرتنی شەرَ لەنێوان پەكەكە و دەولەتی تورك دەكرێت بەتایبەت دوای چوونەكەی مەسعود بەرزانی بۆ توركیا, وادیارە ئەمە لەسەر داوای توركیا بووە. بەبێشك شەرَرَاگرتن لە بەرژەوەندی توركە وهیچ سوودی بۆكورد نییە. دەوڵەتی تورك دەیەوێت لەم كاتەدا لە لای عەرەبەكان كە زۆربەی وڵاتەكانی گرَیگرتووە ووەرزی بەهاری میللەتان و خەزانی دیكتاتۆرەكان دەستی پێكردووە وهاتۆتە ئاراوە تورك دەیەوێت بەلایەنگیری شۆرشگیران خۆی بناسێنێت و بێتە مەیدانەوە, لەو كاتەی بەلایەنگیری ئازادی ومافیمرۆڤ خۆی پیشاندەدات نایەوێت كەس باسی درَندایەتی وشۆفینیەتی ئەو خۆی بكات كە دژی میللەتی كورد بەكاریدەهینێت ورۆژانە بەدیدەكریت. توركیا بەهۆی نزیكبوونی لە ئەمریكاوە,لە سیاسەت, دەزانێت ئەم دكتاتۆرانە یەك لەدواییەك كەوتوون و چ زوو چ درەنگ بەشوێن یەكا وەكو یاری دۆمینۆ دەكەون و دەرَۆن ورَژیمی نوێ پەیدا دەبێت وسەرهەڵدەدات. توركیا ئەگەر تەنها بە قسەش بوویە خۆی دەكات بەیاریدەر ودۆست وهاوسۆزی شۆرشگیرانی ئەمرَۆ بەرپرسانی سبەی بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتێكی باش بە تایبەت لەبواری ئابووریدا, بۆیە نایەویت كەس لەم كاتە ناسكەدا بەخراپی ناوی بهێنیت. ئەی كورد لەم شەرَرَاگرتنە چی قازانج دەكات.؟كورد خەباتی چەكداری دەكات نەك بۆ شەرَرَاگرتن, بەڵكو بۆ گەیشتن بە ئامانج, ئامانجە پیرۆزەكانی میللەت. كەواتە چاوەرَێكردنی كورد بۆ ئەوەی تورك خۆی بەهێزبكات وبگەرَیتەوە بۆ شەرَ لەژیری و حیكمەتەوە زۆر دوورە. كورد دەبێت بە مەرج شەرَ رَابگریت,پەكەكە دەبێت ئێستا پاڵەپەستۆ بخاتە سەر تورك وداواكاری هەبێت. كورد دەبێت سیاسەت بكات, سیاسەت هەلقۆزتنەوەیە لەبەرژەوەنی خۆدا, نەك تەنها لە توركیا ,هەمو داگیركەرانی كوردستان كڵۆڵەیان كەوتۆتە لێژی و خۆریان بەرەو ئاوابوونە وموژدەی رۆژێكی نوێ لەكوردستان نزیكە, بۆیە دەبێ هەموان خۆ ئامادەكەن بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتێكی زۆر.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە