کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کێتی ده‌ست وپێی به‌ستراوه‌، ئه‌ی ئۆپۆزسیۆن !!!

Tuesday, 13/11/2012, 12:00



تازه‌ به‌تازه‌ دوای ساڵێک وهه‌شت مانگ به‌دیارکه‌وت وزانراوه‌ که‌ بریاری ژماره‌ دووی په‌رله‌مان له‌ ناو چه‌کمه‌جه‌کانی پارتیدا شاردراه‌ته‌وه‌ ونه‌براوه‌ته‌ حوکمی کارپێکردن وجێبه‌جێکردنه‌وه‌. که‌واته‌ پارتی نه‌ک ته‌نها مرۆڤ وئازادی به‌ڵکوو یاسا وبریاریش ده‌خنکێنێت وده‌ڕفێنێت.
بریاری ژماره‌ ۲ وابزانم تاقه‌ بریاره‌ له‌په‌رله‌مان به‌سازان وڕه‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌نه‌کان واژۆکراوه‌ و ده‌نگیله‌سه‌ردراوه‌ وپه‌یدابووه‌. به‌ڵام پارتی چونکه‌ حزبێکی تاکڕه‌و وشموولییه‌ ونه‌ئیمانی به‌ سازان ونه‌ به‌ڕای جیاوازه‌، ئه‌و کاته‌،ماوه‌یه‌کی کورت دوای شۆڕشه‌ پیرۆزه‌که‌ی ۱۷ی شوبات به‌ناچاری ووه‌کوو دیاره‌ له‌ترسی شه‌قامی تووڕه‌ وڕاپه‌ڕیو، بۆ ڕازیکردنی کاتی وئارامکردنی باره‌ هه‌ڵچووه‌که‌، بۆ فێڵکردن له‌ میله‌ت ڕه‌زامه‌ندی پیشانداوه‌ وده‌نگیداوه‌.
لێره‌ پرسیارێک وگله‌ییه‌ک به‌ ڕووی گۆڕان وئیسلامیه‌کان دێته‌ئاراوه‌ ئه‌رێ ئه‌م هه‌موو ماوه‌یه‌ له‌ کوێ بوون؟ یه‌کێتی نیشتمانی که‌س گله‌یی لێناکات هه‌موو ده‌زانین له‌ چ دۆخ وبارێکدایه‌، ده‌ست وپێی به‌ دۆلار به‌ستراوه‌ته‌وه‌ وجووڵه‌ی لێبڕاوه‌ وده‌می پڕ پاره‌ کراوه‌ وناتوانێت نقبکات وده‌نگی کپکراوه‌ وهیچی پێناکرێت.
پرسیار وگله‌یی ئاراسته‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌کرێت ئایا نوستبوون، له‌بیریان چووبوو، خه‌مساردیانکرد؟
وه‌ڵام هه‌رکامه‌ بێت قسووری وعه‌یبێکی گه‌وره‌یه‌ وکاریگه‌ری نه‌گه‌تیفی لێده‌که‌وێته‌وه‌ وله‌سه‌ریان ده‌بێت به‌ماڵ وڕۆڵی له‌سه‌ر پێگه‌ وپایه‌ وڕاستگۆییان ده‌بێت وده‌بێ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر هۆکه‌ش خۆشباوه‌ڕبوون وله‌و باوه‌ڕه‌دا بوونه‌ که‌ چونکه‌ پارتی واژۆیکردووه‌ ئیتر ته‌واو هه‌موو شتێک حه‌لکرا و گه‌یشت به‌ ئه‌نجام، ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گهو‌ره‌تر وکوشنده‌یه‌، ساکاری وغافڵی وکه‌م ئه‌زموونی ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌، خه‌ته‌رناکه‌ له‌ سه‌ر ئاینده‌ی کورد وهه‌رێم.
به‌ڵام ئه‌مه‌ تا‌قه‌ کرده‌وه‌یه‌ له‌بیرکراوه‌؟ من له‌ بیرمه‌ که‌ ده‌یان په‌رله‌مانتار ده‌ستیانکرد به‌ واژۆکۆکردنه‌وه‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ داهاتی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل که‌له‌ژێر کۆنترۆڵی پارتیدایه‌ وهه‌موانیش له‌و باوه‌ڕه‌داین که‌ ته‌نها چه‌ند که‌سێک له‌بنه‌ماڵه‌ زه‌وتیده‌که‌ن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە