کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سوپای دیجله‌ وچه‌واشه‌یه‌کی گه‌وره‌

Sunday, 18/11/2012, 12:00



له‌م ڕۆژانه‌ باس هه‌ر باسی سوپای دیجله‌ ومه‌رامه‌کانی وخه‌ته‌رناکیه‌کانی‌ له‌ سه‌ر کورد وهه‌رێمه‌. به‌رپرسانی هه‌رێم، ڕۆژنامه‌کان ڕۆژانه‌ قسه‌ی جۆراوجۆر وزۆر جار دژ به‌یه‌ک قسه‌ده‌که‌ن وده‌نووسن.
له‌ فێسبوکیش ئه‌م بابه‌ته‌ ورووژێنراوه‌ وبه‌گه‌رمی باسی لێوه‌ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ زۆرینه‌ی شه‌قامی
کوردی خۆی به‌بێ خه‌م ودووره‌په‌رێز ده‌گرێت به‌چه‌ڵه‌مه‌ی پارتی وبه‌رپرسان ودز وگه‌نده‌ڵان وبنه‌ماڵه‌ ناوده‌برێت. ئه‌مه‌ش دووری ولێکترازانی نێوان میله‌ت وده‌سه‌ڵات پیشانده‌دات۰
گوێنه‌دان به‌م بابه‌ته‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌، کاردانه‌وه‌ وهه‌ڵوێستی به‌رزانیی هه‌رێم وحکومه‌ت، سه‌فه‌ری مه‌سعود
له‌م کاته‌ هه‌س‌تیاره‌دا بۆکاتکوشتن وتجاره‌تکردن بۆده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی، یه‌کێ ده‌ڵێت هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌ یه‌کێ ده‌ڵێت خه‌ته‌ره‌،
بێسه‌روبه‌ری حکومه‌تی عیراق، ئاژاوه‌ ونائارامی ناو عیراق ولاوازی سوپا ، نه‌رمینواندنی زه‌یدی
سه‌رکرده‌ی ئه‌م سوپایه‌،نه‌بوونی هێزی ئاسمانی،جه‌نه‌راڵ بابه‌کرزێباری سوپاسالاری عیراقه‌، تیشکی زۆرتر ده‌خاته‌ سه‌ر بابه‌ته‌که‌ وته‌م ومژێکه‌ ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌ وڕووناکیده‌کات.
ئه‌گه‌ر مالکی وحکومه‌تی عیراق مه‌به‌ستی هه‌ولێر بوایه‌ ئه‌وه‌ به‌ناکاو ئه‌نجامی ده‌دا وله‌وانه‌شه‌ وه‌کو به‌هاری ۹۱ پێشمه‌رگه‌ وزێڕه‌ڤانی وپێشهه‌مووشیان به‌رپرسان وهه‌لپه‌رستان به‌جێیان ده‌هێشت وڕایانده‌کرد.
له‌دوای ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌ی پارتی وڕیزنه‌گرتن له‌شه‌هیدان وخانه‌واده‌ی شه‌هیدان که‌س ئاماده‌نییه‌ خۆی  به‌کوشتبدات.
من له‌و باه‌ڕه‌دام حکومه‌تی عیراق باش ئاگای له‌ بێهێزی کورد وتێکچوونی ناوماڵی هه‌یه‌ به‌ڵام مالکی خۆی ناکات به‌سه‌ددام.
ئه‌م بگره‌ وبه‌رده‌، ئه‌م هه‌راوهوریایه‌ یه‌کێکه‌ له‌ ڕێکه‌وتنه‌ نهێنیه‌کانی هه‌ولێر.ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جار نییه‌  ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ میله‌ت به‌دوژمنان بترسێنێت ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌و چه‌واشه‌ گه‌ورانه‌ی پارتی وبنه‌ماڵه‌ که‌  بۆ به‌رده‌وامی به‌ده‌سه‌ڵات. ترسی گه‌وره‌ی پارتی، هه‌وڵی سه‌ره‌کی بنه‌ماڵه‌ له‌م کاته‌دا ومه‌به‌ست له‌م  ئاژاوه‌ وشه‌ڕیسارد وورووژاندنه‌ دوورکه‌وتنه‌ وخۆ شاردنه‌وه‌یه‌ وڕاکردنه‌ له‌ سندووقی ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردن. بۆیه‌ش ترسێکی گه‌وره‌یان لێنشتووه‌ وشڵه‌ژاون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش هه‌مووی سی هه‌زار فیدائی وجه‌نه‌‌ڕاڵ مه‌نسوور سه‌رکرده‌ی سوپاکه‌مانه‌، به‌س  له‌ قه‌ته‌ر وئیمارات نه‌بێت، سوپای عیراق چ حه‌ددێکی هه‌یه‌ چۆن ده‌وێرێت هێڕشبکاته‌ سه‌ر کوردستان.
بۆیه‌ پێویست به‌ترس ناکات وشه‌ڕیش ڕوونادات۰


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە