له سایه‌ی بنه‌ماڵه چاره‌نووسی هه‌رێم به‌ره‌و تاریکی هه‌نگاوده‌نێت
Saturday, 29/12/2012, 12:00
له‌پاش ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مووان ئاشکرابوو قسه‌کانی مه‌سعودبه‌رزانی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی کوردییه‌وه هه‌مووی چه‌واشه ودرۆبوو، ئێستا ئه‌مجا نێچیرڤان به‌رزانی ئه‌و چه‌واشه‌یه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ وباسیدهکات.
نێچیربهرزانی کورد له‌به‌دیهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی بێهیواده‌کات. نێچیر دوو مه‌رجی سه‌ره‌کی داناوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، یه‌که‌میان بوونی ئابوورییه‌کی به‌هێزه، ئه‌مه‌ش له‌سایه‌ی دزی وگه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه قه‌ت نایهتهدی۰ چونکه بنه‌ماڵه هۆی لاوازی ئابووری هه‌رێمه، که‌واته خۆیان کار دژی ئه‌و ئامانجهدهکهن.
مه‌رجی دووه‌می پاڵپشتیکردنی ده‌وڵه‌تی تورکه. نێچیر ده‌ڵێت هیوامان ده‌وڵه‌تی تورکه. که‌واته مه‌رجێکی زه‌حمه‌ت وبهدینههاتوو.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی، دوژمنێکی سه‌رسه‌خت ته‌نها هیوای سه‌ره‌کیمان بێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو هێلکه‌کانمان خسته ناو ته‌نها یه‌ک سه‌به‌ته‌وه، ئه‌وه کورتبینی ونهشارهزایی ده‌گه‌یه‌نێت. به‌تایبه‌ت سه‌به‌ته‌ی تورک.
له‌سیاسه‌تدا هه‌موو شتێ مومکنه وموستهحیل نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ک ته‌نها ڕێگای تاریک هه‌ڵبژێریت، یه‌ک ته‌نها هیوا یه‌ک ته‌نها هاوڕێ هیواتبێت، که‌خۆی به‌دوژمن له‌قه‌ڵه‌مده‌دات، شک وبێئومێدی
دروستده‌کات.
ئه‌م ڕێگایه‌ی بنه‌ماڵه گرتوویه‌ته‌به‌ر، تێکدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ عیراق وئێران وهه‌ڵبژاردنی یه‌ک ته‌نها دۆست، کهدوژمنه وپشتبه‌ستن پێی، نه‌ک ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره، هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه وپاڵنانه به هه‌رێمه‌وه به‌ڕێگایه‌کی ترسناک وتاریک. ئه‌مه قومارکردنه به‌کورد وکوردستانهوه۰
له‌خه‌باتی کورده‌واریدا زۆر تاڵی وناخۆشیمان چه‌شتووه، به‌ڵام وه‌کوو دیاره نه‌بۆته ده‌رس ولێوه هیچ فێرنه‌بووین. ئایا لهبیرمانچوو که هه‌مان بنه‌ماڵه ئێران وشای ئێرانی کردبووه ته‌نها ڕێگا وته‌نها هیوا؟
ئایا نسکۆ، ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی ساڵی حهفتاوپێنجمان وازوو فه‌رامۆشکرد؟ له‌کاتێکدا شای ئێران خۆی وه‌کوو دۆست ده‌نواند وئه‌و که‌تنه‌ی کرد، ئه‌ی چی له دوژمن چاوه‌ڕێ ده‌که‌یت؟
بنه‌ماڵه هه‌میشه له‌و بڕوایه‌دابوو که قه‌ت ئێران وعیراق، شا وسه‌ددام ناگه‌ن به‌یه‌ک،ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی کورتبینی ونه‌زانی بوو، دووایی بینیمان چی لێهات.
ناکۆکی وقه‌یرانه‌کان ودوژمنایه‌تی تورکیا و عیراق له‌چاو دوژمایهتی ئێران وعیراق زۆر بچووکه و هه‌ر هیچ نییه، ئایا سیناریۆی دووباره‌بووه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته له‌سایه‌ی هه‌مان بنه‌ماڵه ڕووناداته‌وه؟
ئایا زۆر دووره به‌غدا وئه‌نقه‌ره دژی هه‌ولێر دابنیشن وده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌کخه‌ن؟ ته‌نها بلیمه‌ته‌کانی بنه‌ماڵه حساب بۆ شتی واناکه‌ن، واده‌زانن تورکیا بێ ئه‌وان هیچی پێناکرێت، تورکیا بێ‌ئیزنی ئه‌وان هه‌نگاوێک نانێت وقهت له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاشتنابێتهوه، ئه‌مه‌ش ده‌ردی کوشنده‌ی کورده۰
ئه‌وه‌نده ساکارن واده‌زانن به بۆنه‌ی نه‌وته‌وه تورک به‌ده‌وڵه‌تی کوردی ڕازیده‌بێت، ئه‌ی خۆ عیراق هه‌م نه‌وت وههم ده‌سه‌ڵات، شه‌رعییه‌ت وههم شاره‌زایی زۆرتره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست