کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌وجی و کۆیله‌یی کادێرانی پارتی

Thursday, 12/09/2013, 12:00






لە ساڵەکانی نەودەکاندا حکوومەتی بەعس زۆر جار پەنای دەبردە بەر شەقام وڕێپێوان دژ بە ئەمریکا ودەوڵەتی ئینگلیز. لەو کاتە مارگریت تاتشەر سەرۆک وەزیرانی ئینگلتەرا بوو. یەکێک لە خۆپیشاندەران ئەوەندە هوشیار وزانا بوو هاواری دەکرد تاتشەر ژنەکەت ب... نەی دەزانی تاتشەر خۆی ئافرەتە.

ئەمرۆش کادرێکی بەرزی پارتی گۆڕان بە خزمەتکاری حکوومەتی بەعس تۆمەتباردەکات ویەکگرتووی ئیسلامی بە خزمەتکاری تورکیا. کەواتە ٣١ە ڕەشەکەی ئاب کە هێشتا هەندێ بێشەرم بەسەرکەوتن بەسەر هێزێکیتری کوردیدا لەقەڵەمیدەدات دیارە بە دەستی گٶڕان ئەنجامدراوە کە دوازدەساڵ دوای ئەو خیانەتەی پارتی پەیدا بووە. دیارە فرۆکەکانی تورکیا چیای سەفین وهێزەکانی یەکێتی نیشتمانییان لە سەر داوای یەکگرتوو بووە نەک پارتی وسەرۆکە ماوەبەسەرچۆکەی.

ئەم جۆرە کادرانەی پارتی یان خۆیان نەزان وساکارن ، یان دەیانەوێت خیانەت وشکەستەکانی خۆیان بخەنە ئەستۆی ئەم وئەو، یان دەیانەوێت ئەندامەکانی خۆیان بگەوجێنن وقەناعەت پێبکەن کە گۆڕان لە پێش پەیدابوونی خیانەتی کردووە وپەیوەندی لە گەڵ بەعسدا هەبووە وخۆیان لە کردارە گڵاو قێزەونەکانیان پاک بکەنەوە، دیارە گۆڕانبوو سنووری لە گەڵ ڕۆژئاوادا داخستبوو، گۆڕان نەوت وماڵ وموڵکی گشتی وبودجەی زەوت کردووە، گومرگی ئیبراهیم خەلیلیش لە دوای ڕاپەڕینەوە گۆڕان دەستی ناوەتەسەری وزەوتی کردووە نەک نێچیربەرزانی، وا دیارە گۆڕان بوو نەک مەسعودبەرزانی کە بەعس وسەدام بە زامنی جیبەجێکردنی مافەکانی کوردی ناودەبرد.

من لەو باوەڕەدام کە پارتی ئەندامی زۆری لە بابەتی ئەوەی جوێنی بەتاتشەر دا هەیە، ئەگەر وا نەبوایە دەبوایە پارتی لەم هەڵبژاردنەدا دە کورسی پەرلەمانی دەست نەدەهێنا.

حزبێکی وەکوو پارتی کە ئاڵوودەی گەندەڵی بووە ولەناویدا خەریکە دەخنکێت، پارتێک سکرتێری حزبەکەی هەر ڕۆژە چیرۆکێکی سیکسی وئابرووچوون لە سەری کەشف وئاشکرا دەبێت، بە هیچ ئەخلاق وعورف ویاسایەک حەق نییە ڕێگای پێبدرێت لە حوکمدا بەردەوام بێت وچارەنووسی ئێمە ونەوەکانمانی بە دەست بێت، بەڵکوو دەبێت هەمیشە لەلایەن هەموو دڵسۆزانی ئەم گەل ونیشتمانە ڕسوا وشەرمەزار بکرێت.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە