یەکێتی وەڵامی کوردستانپۆست دەداتەوە
Sunday, 19/05/2013, 12:00
لەم ڕۆژانە کوردستانپۆست بەناوبانگ، دەنگ ومینبەری ئازادیخوازان لە چەند وتارێکدا بابەتی تاڵەبانی وتەندروستی وئایندەی تاڵەبانی ورووژاند وخستە بەر پرسیار ووەڵام.
یەکێتی نیشتمانی بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی کوردستانپۆست پەنای بردە بەر شانۆگەرییەکی قێزەون وڕەفتارێکی دواکەوتوو وناشایستە. بۆ ئەوەی کەمی ورەی دابەزیوی ئەندام ولایەنگرانی بەرزبکاتەوە یەک دوو وێنەی تاڵەبانییان بڵاوکردەوە ودەستیان کردە تەقەکردن، کە بێجگە لەزیانەکان وبریندارکردنی بیست کەس وزیانی ماڵی زۆر، دواکەوتوویی ئەم مێلێشیانەمان بۆ دەچەسپێنێت. ئەم یەکێتییەی کە لەقەیرانێکی گەورەدا دەژی ولە دووڕیانی مان ونەماندایە، چونکە سەرکردەکانی تەنها بۆ پۆست وپارە ملکەچی پارتی وبنەمـاڵە بوون ومیللەت ونیشتمانیان پشتگوێ خست وفرۆشت. بۆیە بە تەقەکردن دەیانەوێت ئەو ترسە بڕەوێننەوە. ئەم یەکێتییەی مەکتەب سیاسیەکەی تەنها لەبەر بەرژەوەندی تایبەت وبەعەکسی خوازی جەماوەرەکەی وپێویستیەکانی سەردەم وئایندەی کورد وکوردستان خەریکە هەڵە گەورەکەی برایم ئەحمەد دووبارە دەکاتەوە.
برایم ئەحمەد کە لەساڵی چلوشەش پارتی دامەزراند مەلامستەفای کرد بەسەرۆکی، ئەمەش هەڵەیەکبوو پەشیمانی وپەنجەگەستنی لێکەوتەوە وهیچ بەدادی نەگەیشتن وپارتی خستە ژێر حوکمی بنەماڵە، مەکتەب سیاسی یەکێتی خەریکە ئەو هەڵەیە دووبارەدەکاتەوە وبەنایاسایی مەسعود بەرزانی جاڕێکیتر کاندیددەکەنەوە ودیموکراتیە لاوازەکەی کوردستان بە تەواوی دەخنکێنن وقوڕ دەکەن بەسەری میللەتا وحوکمی بنەماڵەیی ئەچەسپێت وئەکاتەش هیچ پەنجەگەستنێک بەدەرد ناخوات.
ئەگەر تەنها بۆ ساڵێکیش ڕێگا بەمەسعود وحوکمەکەی بدرێت ئەوە جەریمەتێک ئەنجامدەدەن وگوناهێکی گەورە دەکەن وهەتاهەتایی دەمێنێتەوە ولابردنی زەحمەتتر دەبێت.
زۆر سەیرە ئەم مەکتەب سیاسییەی یەکێتی دەنگ دەدات بە کابرایەک نەک تەنها میللەتی کورد بە مانی زەرەرمەندە، بەڵکوو زیادتر کادر ولایەنگرانی حزبەکەی خۆی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست