ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی پارتی باسیده‌کات کیلۆی به چه‌نده
Tuesday, 23/10/2012, 12:00
پێش ماوه‌یه‌ک له فێسبوک هه‌ندێ لایه‌نگیری پارتی نووسیویانه ئه‌گه‌ر شه‌ره‌ف کاڵا بوایه هه‌ندێکمان له بارزانه‌وه بۆ هه‌ندێ ناوچه‌یتر ده‌نارد له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆبارزان وخه‌ڵکی ناوچه‌که‌۰ مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌یه که ناوچه‌کانی تری کوردستان بێشه‌ره‌فن۰
ئه‌مه‌ش سووکایه‌تی وجوێندانه به‌خه‌ڵکی کوردستان۰
نازانم ئه‌م که‌مڕیزی وجوێندانه جوێنه‌که‌ی به‌رزانی که هه‌ندێ نووسه‌ر وڕه‌خنه‌گری به بێ ڕه‌وشت ناوزه‌دکردبوو ده‌گرێته‌وه یان ته‌نها ئۆپۆزسیۆن ده‌گرێته‌وه‌وقه‌ڵه‌مه ئازاده‌کان ده‌گرێته‌وه‌۰
ئه‌م بابه‌تی شه‌ره‌فه سیاسه‌تی بێڕیزی وبێئه‌خلاقی ناوه‌ندی پارتییه دژی میله‌تی کورد، دروستکردنی گۆرانییه‌ک بۆ مه‌دحکردنی به‌رزانی وناونانی به‌شه‌ره‌فترین خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م سیاسه‌ته بێڕه‌وشت ناڕه‌وایه‌ی پارتی دۆڕاو وکۆنه‌په‌رست ئاشکراده‌کات۰
زانستی ئابووری ده‌ڵێت هه‌ر کاڵایه‌ک، هه‌رشتێ له جێگایه‌ک زۆربوو ئه‌وه بێ‌نرخ وبێباها ده‌بێت،ئه‌مه‌ش ڕاسته وتاقیکراوه‌ته‌وه که‌س ناتوانێت نکووڵی لێبکات۰ڕه‌فتاری بنه‌ماڵه وسه‌رکرده‌کانی پارتی ئه‌و ته‌یۆریه دووپاتده‌که‌نه‌وه‌۰شه‌ره‌ف له‌کوێ پاڵیداوه‌ته‌وه ئه‌وکاته‌ی هه‌نێ که‌س بودجه وپاره‌ی نه‌وت و گومرگه‌کان هه‌ڵده‌لووشێت، به‌ئاشکرا به‌بێشه‌رم وبه‌بێ ڕیزگرتن له‌شه‌ره‌ف دزیده‌کات۰ شه‌ره‌ف له کام زبڵخانه فڕێدراوه ئه‌وکاته‌ی هه‌ندێکه‌س شه‌وێ له‌که‌نداوه بۆ قومارکردن، شه‌وێ له ئیتالیایه بۆ کاریخراپ شه‌وێ له‌به‌رشه‌لۆنه‌یه‌۰ له‌وانه‌یه ئه‌مانه‌ش پێمان بفرۆشنه‌وه و به‌خه‌بات وتێکۆشان حساببکرێن۰من نازانم ئه‌م بێشه‌رمی وبێئه‌خلاقیه تاکه‌ی، من نازانم له سایه‌ی ئه‌م کردار وڕه‌فتارانه ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی پاڕتی باسیده‌کات کیلۆی به‌چه‌نده‌۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست