کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا هه‌ڵه‌ گه‌وره‌کان له‌بیرچوونه‌ته‌وه‌

Tuesday, 30/10/2012, 12:00



له‌م ڕۆژانه‌ د۰فوادحوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ڕه‌خنه‌ی له‌ گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی گرت به‌بۆنه‌ی به‌شدارینه‌بوونیان له‌ وه‌فده‌ حزبییه‌که‌ی مه‌سعودبه‌رزانی بۆ به‌غدا وبه‌هه‌ڵه‌ی له‌ قه‌ڵه‌مدا.
من خۆم ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گۆڕان وکۆمه‌ڵ به‌ژیری وزۆر زیره‌کی ده‌بینم،به‌ڵام گریمان هه‌و هه‌ڵوێسته‌ هه‌ڵه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌ له‌کوردستان له‌سایه‌ی ئه‌و سه‌رۆکه‌ی ئه‌و سه‌رۆکه‌ی ئه‌و سه‌رۆکی دیوانه‌که‌یه‌تی ڕووبدات.
د.فواد به‌حوکمی کاره‌که‌یه‌وه‌ له‌ ئێمه‌ باشتر ده‌بینێت وده‌زانێت له‌ژووره‌وه‌ چ به‌ئاشکرا چ به‌نهێنی چی ده‌گوزه‌رێت. له‌ ڕۆژێکدا چه‌ندهه‌ڵه‌ و چه‌ند کاره‌سات به‌ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ وسه‌رانی پارتی به‌حه‌قی ئه‌م میله‌ته‌ ڕووده‌دات وبه‌کارده‌هێنرێت.
تۆ بڵێی کاک فواد که‌مێ ئاگای له‌تاڵانبردنی نه‌وت نه‌بێت.ئایا ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌ نییه‌؟ نازانم بۆچ باسناکرێت؟
بێجگه‌ له‌زه‌وتکردنی واردی گومرگ ودزی بودجه‌ وبه‌هه‌دردانی نه‌ک ملیۆن به‌ڵکو به‌ملیار دۆلار، ڕه‌فتارکردنی به‌رزانی وه‌کو دکتاتۆر وڕه‌فتارکردنی بنه‌ماڵه‌که‌ی وه‌کو شازاده‌کانی فه‌ره‌نسا پێش سێ چوار سه‌ده‌ نه‌ک ته‌نها هه‌ڵه‌ به‌ڵکو خیانه‌تیش.داخی گرانم د۰فواد هیچ کاتێ ئاماژه‌یه‌کی بۆ نه‌کردووه‌.
ئه‌گه‌ر باسی هه‌ڵه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ بکه‌ین‌ نه‌ به‌سه‌عات نه‌به‌ڕۆژ لێینابینه‌وه‌ به‌ڵام ته‌نها چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌ ده‌که‌م وه‌کو ڕۆشنبیرێک ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ئه‌وروپا ژیاوه‌ یاسای خۆپیشاندان وسسته‌م‌ی په‌رله‌مانی،دادوه‌ری ومافی مرۆڤ....وجیاوازی نێوان ئێره‌ وئه‌وێ ئاسمان و ڕێسمان نییه‌؟ ئه‌ی بۆ ته‌نها جارێکیش ناڕازیبوونت ده‌رنه‌بڕیوه‌؟
نامه‌وێت دووباره‌ باسی هه‌ڵه‌ کوشنده‌که‌ی به‌رزانی وبێده‌نگی ئه‌م براده‌ره‌ له‌پشتگیریکردنی هاشمی و تێکدانی په‌یوه‌ندێکان له‌ گه‌ڵ به‌غدا بکه‌م ،به‌ڵام باسی هه‌وڵه‌ ناشایسته‌ وخیانه‌تکارییه‌کانی مه‌سعود به‌رزانی ڕۆڵی ده‌که‌م له‌ئاژاوه‌نانه‌وه‌ ودووبه‌ره‌کی دروستکردن له‌کوردستانی ڕۆژئاوا وچه‌ک هه‌ڵگرتن و جاشایه‌تیکردن بۆ ده‌وڵه‌تی تورک. ئه‌مه‌ به‌چی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌یت خیانه‌ت ئان هه‌ڵه‌؟ ئه‌ی بۆچ ئه‌و به‌ڕێزه‌ هه‌ر ئاماژه‌یه‌کیشی بۆ ناکات؟ له‌سه‌ر کاره‌که‌ی ده‌ترسێت یان ژیانی؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە