کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رزانی وته‌یفوور دان به‌سازشکردن ده‌نێن

Tuesday, 25/10/2011, 12:00



له‌ دوای چوونی وه‌فده‌ حزبیه‌که‌ی پارتی ویه‌کێتی بۆ به‌غدا وگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ
کوردستان هه‌ندێ شتمان بۆدیارکه‌وت وهه‌ندێکیش هێشتا ڕووناکی نه‌بینیوه‌.
 له‌م ڕۆژانه‌ش باس له‌ چوونی وه‌فدێکی حکومی بۆ به‌غدا ده‌کرێت، ئه‌وه‌ یانی چی و
ئه‌مه‌ واتای چی ده‌دات؟ بۆچی هه‌ندێ جار له‌ساڵێک زیاتر که‌س باسی به‌غدا ناکات
و ئێستا له‌مانگێکدا دووجار؟ ئایا ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ چه‌واشه‌ وموزایه‌ده‌ نییه‌؟ یان ئه‌مه‌
ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که‌ڕێبه‌رانی کوردستان سه‌ریان لێتێکچووه‌ ونازان چی ده‌که‌ن؟ ئایا
ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌بێجگه‌ له‌ حکومه‌ت ده‌ستی حزب، سوڵته‌ی حزب هه‌یه‌ وله‌
پێشه‌وه‌یه‌ وئه‌و هه‌نگاو وبریاری سه‌ره‌کی و یه‌که‌م وگرنگ ده‌نێت.
له‌ئێران باس له‌ ئیزدواجییه‌ت ده‌کرێت، که‌واته‌ سه‌نته‌ری بریار یه‌ک نییه‌،ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ک وده‌سه‌ڵاتی ڕابه‌ر که‌خامه‌نه‌ئییه‌ وسه‌رۆکی پاسدارانه‌ له‌
لایه‌کیتر.، زۆرجاریش یه‌کێکیان کارێده‌کات ئه‌ویتر ئاگای لێنییه‌، یان کار دژییه‌کتر
ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش هۆی ئه‌و فه‌وزا وبێسه‌روبه‌رییه‌یه‌ که‌ له‌ئێران به‌دیده‌کرێت.
ده‌سه‌ڵاتی کوردیش دیاره‌ حه‌زیان هه‌ر له‌سستمی دواکه‌وتووه‌ بۆیه‌ چاوله‌ئێران ده‌که‌ن.
ده‌رئه‌نجامی چوونی وه‌فده‌ حزبییه‌که‌ ئه‌وه‌مان بۆده‌رکه‌وت وه‌کو به‌رزانی خۆی
دانیپێنا که‌ کورد سوورنه‌بووه‌ له‌سه‌ر داواکانی، نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غدا دریغیان
کردووه‌. ئه‌م هه‌مو سه‌ڵانه‌ بێخه‌م بوون له‌جێبه‌جێکردنی داوا پیرۆزه‌کانی کورد،
که‌واته‌ ده‌سه‌ڵات فه‌شه‌لی هێناوه‌ و هه‌ر به‌پاره‌ وپایه‌وه‌ خه‌ریکبووه‌، سه‌رۆکی
هه‌رێم بێترس وبێشه‌رم ده‌ڵێت ئێمه‌ سستبوین هێشتا هیچمان نه‌کردووه‌. ئه‌مه‌ هه‌شتساڵه‌ نوێنه‌ران له‌به‌غدا بۆگه‌شت وگوزار ویه‌کخستنی ماڵی برا عه‌ره‌به‌که‌ن بوون. توخوا ئه‌مه‌ قسه‌یه‌، ئه‌مه‌ هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تییه‌؟
ڕۆژێک دوای به‌رزانی به‌رێز عارف ته‌یفوور، که‌ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پدک ه‌
وجێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عیراقه‌ به‌ڵام ساڵی یه‌کجار قسه‌ده‌کات، کاری له‌
په‌رله‌مان ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ بزه‌وخه‌نده‌ به‌ملاوئه‌ولا دابه‌شبکات وه‌ک چۆن پارتی له‌
کوردستان خۆشی و ژیانیباش و عه‌داله‌ت ویه‌کسانی پێشکه‌ش به‌ میله‌ت کردووه‌.
ته‌یفوور ئاخری قسه‌یکرد وده‌ڵێت خۆمان سوورنه‌بووین له‌ جێبه‌جێکردنی داواکانی کورد له‌ به‌غدا. له‌ کێ بپرسین ئه‌رێ بۆ؟ ئایا ئه‌مه‌ خیانه‌ت نییه‌؟ کوا ئه‌و
سوێنده‌ی خواردتان له‌ خزمه‌تی کورد وکوردستان؟ ئه‌مه‌ سازشکردنه‌ له‌ مافی ئه‌و
ده‌نگده‌رانه‌ی باوه‌ڕیان پێهه‌بوون و چاوه‌ڕێی زۆر شتن‌. ئایا ماقووڵه‌ ئه‌م سازشه‌،
ئه‌م هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی نه‌کردنه‌ وه‌کو ده‌نگ وباسێکی بێبایه‌خ له‌مگوێ بدات
و له‌ویتر ده‌ربچێت وله‌بیر بکرێت؟ ئه‌مکاره‌ ناڕه‌وایه‌ی به‌رزانی وهه‌مو نوێنه‌رانی
کورد له‌به‌غدا ده‌بێت تیشکی بخرێته‌ سه‌ر، هه‌مو بانهێشتی په‌رله‌مان بکرێن، ڕسوا،
شه‌رمه‌زار وسزابدرێن. په‌رله‌مانی کوردستان ده‌بێت تاقه‌ مه‌رجه‌عی گه‌لی کوردستان بێت وله‌کاتی وادا لێکۆڵینه‌وه‌ ولێپرسینه‌وه‌ بکات.
ئه‌وی له‌ هه‌موو سه‌یرتر وسه‌رنجڕاکێشتر ئه‌وه‌یه‌ که‌وه‌فدی کوردی گفتوگۆکان به‌
ئیجابی له‌قه‌ڵه‌مدا به‌ڵام دوای دووڕۆژ له‌ودانشتنه‌ ئه‌مری هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای
کوردستان له‌هه‌مو دایره‌ڕه‌سمێکانی شاری خانه‌قین درا وته‌یفووریش ده‌ڵێت
بریاره‌که‌ له‌ ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌رچووه‌. ئه‌مانه‌ به‌م میله‌ته‌ بۆ خۆیان ڕاده‌بوێرن. ئه‌گه‌ر ئیجابی بوو ئه‌مه‌ مانای چییه‌؟ ئاڵای کوردستان که‌ لای
جه‌لال تاڵه‌بانی وا بێبه‌ها بووه‌ و ده‌ڵێت لایبه‌رن، مالکی و به‌عسییه‌کان چۆن

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە