کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کێتییه‌ مه‌غدووره‌که‌

Sunday, 06/01/2013, 12:00





یه‌کێتی نیشتمانی وه‌کوو لاشه‌یه‌کی بێسه‌ر وایه‌.ئه‌وه‌تا سه‌ر وڕێبه‌ره‌که‌ی ئاگای له‌ دنیا نه‌ماوه‌، پێیه‌کی له‌م  دنیا وئه‌ویتری له‌و دنیایه‌، له‌و کاته‌وه‌ جه‌ڵته‌ له‌ده‌ماغی داوه‌ تاکوو ئێستا چاوی نه‌کردۆته‌وه‌. له‌وانه‌یه‌ وه‌کوو  شارۆن سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل نه‌ک مانگ به‌ڵکوو چه‌ند ساڵێک وا نه‌مردوو نه‌زیندوو  بمێنێته‌وه‌. ئه‌م بێهیواییه‌ش پاڵی به‌ هێرۆخانه‌وه‌ نا مامه‌ به‌ته‌نها له‌غه‌ریبستان به‌ته‌نها جێبهێڵێت، به‌ ناڕازی  وتووڕه‌ وبێهیوا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سلێمانی۰
خاتوو هێرۆ وادیاره‌ ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌ردووکی له‌ ده‌ست بچێت، مامه‌ وده‌سه‌ڵات له‌ هه‌مان کاتدا. بۆ  مامه‌ هیچی پێناکرێت، به‌ڵام له‌دووره‌وه‌ ته‌ماشاکردن لهو‌انه‌یه‌ هه‌موو شتێک دابه‌ش بکرێت وئه‌ویش به‌  ده‌ستی به‌تاڵ بمێنێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش هۆی سه‌ره‌کی گه‌ڕانه‌وه‌که‌یه‌.
یه‌کێتی هه‌تیوبووه‌ وبێ ڕابه‌ر وئه‌ندازیاره‌که‌ی سه‌ریلێتێکچووه‌، له‌ده‌وری خۆدا ده‌سووڕێته‌وه‌. قسه‌کانی عادل مورادیش ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌مان بۆ ڕوونده‌کاته‌وه‌.
یه‌کێتی له‌ چ حاڵێکدایه‌، وه‌کوو گێژ به‌ده‌وری خۆدا ده‌سووڕێته‌وه‌. عادل مورادیش تازه‌ به‌تازه‌ باس له‌  غه‌دری پارتی ده‌کات، وده‌ڵێت یه‌کێتی مه‌غدووره‌. چه‌نده‌ها ساڵه‌ هه‌موو دنیا باس له‌مه‌غدووری و  زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌کێتی ده‌کات به‌هۆی په‌یمانی ستراتیجی وسه‌رشۆڕی وهه‌ڵوێستوه‌رنه‌گرتن، ئه‌و یه‌کێتییه‌  باڵابه‌رزه‌ وه‌کوو شێری پیری لێهاتووه‌ ڕێوی گاڵته‌ی پێده‌کات، وبه‌هه‌ڵه‌ وبه‌رده‌وامبوون له‌و بێهه‌ڵوێستییه‌،  هه‌ڵوێستی زۆر نه‌رمی تاڵه‌بانی پارتی به‌هێز ومه‌غروور ویه‌کێتی لاواز ومه‌غدوور کرد.
به‌بۆڵه‌بۆڵی عادل به‌رامبه‌ر پارتی ناعادل هیچ له‌باره‌که‌ ناگۆڕێت. یه‌کێتی پێویستی به‌هه‌ڵوێسته‌ دژی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی دڵی جه‌ماوه‌ره‌ تۆراوه‌که‌ی بداته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراتی وکۆتاییهێنان به‌  حوکمی قۆرخکردن بێته‌دی، ئه‌مه‌ش سوودمه‌ندی گه‌وره‌ تێیدا میله‌تی کورده‌.
یه‌کێتی یان ده‌بێت هه‌نگاوێکی زیره‌کانه ‌بنێت، بڕیارێکی عاقڵانه ‌بدات وپه‌یمانی ئیستراتیجی تێکبدات،  یان ده‌بێت داوای گۆڕینی سه‌رۆکی هه‌رێم بکات ووه‌کوو سه‌رۆکوه‌زیران وسه‌رۆکی په‌رله‌مان بگۆڕێت  وده‌ستاوده‌ستبکرێت، به‌مه‌ش له‌دکتاتۆریه‌تی به‌رزانی وحوکمی بنه‌ماڵه‌ ڕزگارمانده‌کات ویه‌کێیش له‌  مه‌غدووری قورتارده‌کات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە