که‌ی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵده‌درێنه‌وه
Tuesday, 16/10/2012, 12:00
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه خه‌ڵکێکی زۆری ئه‌م میله‌ته چاوه‌ڕێی کوڕ وکه‌سه ئازیزه‌کانیان
بوون به‌ڵکو خوا بکات ڕۆژێ بگه‌ڕێنه‌وه وبه‌دیتنیان شاد ببنه‌وه، به‌ڵام پارتی تیرۆرستی کوردستان هه‌مووی بێهیواکرد وسه‌رله‌نوێ هه‌مو برینه‌کانی کولانده‌وه‌۰
له دوای ساڵانێکی پڕ له غه‌م وپه‌ژاره پارتی له ڕێی به‌رپرسێک له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خه‌به‌ری دڵته‌زێن پڕ له‌خه‌می پێڕاگه‌یاندین۰هه‌واڵی نه‌مانی بێسه‌روشوێنه‌کان
وده‌رکردنی وه‌فاتنامه بۆیان۰
پارتی به‌م کاره ناشایسته ودڕندانه په‌رده له‌سه‌ر ڕووه ناشرین وپیسه‌که‌ی هه‌ڵده‌دات
وڕسوا وشه‌رمه‌زار ده‌بێت۰پارتی جه‌ریمه‌تێکی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه نه‌ک ته‌نها به حه‌قی
چه‌ند لاوێکی کورد به‌ڵکو پارتی دیلی کوشتووه ئه‌مه‌ش له هه‌مو یاساکاندا جایزنیه و
نابێت لێی بێده‌نگبین۰به ئه‌م کرده‌وه دڕندانه‌ی پارتی ڕک وقین قه‌بوولنه‌کردنی هه‌مو
بیرێکی جیاوازمان بۆده‌سه‌لمێنێت۰
هه‌مو ئاماره‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که کوژراوه‌کان له گۆڕی به کۆمه‌ڵ له نزیک هه‌ولێر نێژراون ۰
ئه‌رکی ئه‌خلاقی ونیشتمانی پاڵمان پێوه‌ده‌نێت هه‌موومان، هه‌مو پارته سیاسییه‌کان،
پارێزه‌ران وکۆمه‌ڵه‌ی موجته‌مه‌عی مه‌ده‌نی ئه‌م کرده‌وه تیرۆرستییه‌ی پارتی ڕسوا و شه‌رمه‌زار بکه‌ن که ڕۆژانه بۆمان کرده‌وه وده‌ستووپه‌نجه‌ی سه‌دامی خوێڕێژمان به یاد دێنێته‌وه‌۰ ئه‌و سه‌ددامه‌ی پارتی زۆر پێی موعجه‌به وچاویلێده‌کات۰
ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موانه به‌فه‌رمی داوا له پارتی بکه‌ن که جێگای گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان ده‌ستنیشان بکات وبه‌ئاماده‌بوونی چه‌ند کۆمه‌ڵه‌یه‌کی مافی مرۆڤ له له دنیا ونوێنه‌ری ونه‌ته‌وه‌یه‌کگرته‌کان هه‌ڵبدرێنه‌وه وداوای دادگایی‌کردنی ئه‌وانه‌ی به‌ناوی کوردایه‌تی ودیموکراتییه‌وه کوردیان ئه‌نفالکردووه بکه‌ن۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست