داوایه‌کی ڕه‌وای هه‌ندێ په‌رله‌مانتار
Wednesday, 09/01/2013, 12:00
په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی، په‌نجا واژۆیان کۆ کردۆته‌وه وداواکارن له‌مه‌ولا سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێت هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌م داواکارییه مایه‌ی خۆشییه وله‌هه‌مان کاتدا ده‌ستخۆشییه له‌و به‌ڕێزانه.
ئه‌گه‌رچی هیچ که‌س له‌په‌رله‌مانتارانی پارتی واژۆی نه‌کردوووه چونکه له‌و باوه‌ڕه‌دان مه‌سعودبه‌رزانی هه‌تاهه‌تایه به سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه، چونکه ده‌زانن هه‌نگاوی وا له‌خزمه‌ت کورد وکوردسان و به‌هێزکردنی په‌رله‌مان وڕۆڵی په‌رله‌مانه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی وحوکمی عه‌شایری وبنه‌ماڵه ناگونجێت.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاکێشه ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی نیشتمانی خۆیان له‌م ئه‌رکه پیرۆزه، که ئه‌رکێکی نیشتمانییه، له‌م داواکارییه ڕه‌وایه له‌م هه‌نگاوه گرنگه بێبه‌شن. وا دیاره حساب بۆ دڵگیری وتووڕه‌یی پارتی ده‌که‌ن.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه گونجاوتره له سیسته‌می په‌رله‌مانی له‌لایه‌که‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگاگره له په‌یدابوونی دکتاتۆرێک وسیسته‌می دکتاتۆری، وه‌کوو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له‌کوردستان که هه‌موو بڕیاره گرنگ وبایهخدارهکان به‌ده‌ستی مهسعودبهرزانییهوهیه۰
ئه‌وه‌ی گرنگ وشایانی باس بێت له‌م داواکارییه ئه‌وه‌یه سه‌رۆکی هه‌رێم دوو جێگری هه‌یه یه‌کیان ئافره‌ته، ئه‌مه‌ش بایه‌خدانه به ژنان بۆ به‌شداریکردن وگێڕانی ڕۆڵی گرنگ له ژیاندا، وجێگری دووه‌م ده‌بێ له غهیریکورد بێت، ئه‌مه‌ش متمانه‌ی زیاتر لای که‌مایه‌تیه‌کان، تورکمان وکلد وئاشووریهکان که هاوڵاتی هه‌رێمن په‌یدا ده‌کات وههنگاوێکه بۆ دابینکردنی عه‌داله‌ت.
خاڵێکی گرنگ ده‌بێ ئاشکرا بکرێت وبچهسپێت ئه‌وه‌یه جێگره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بێ له هه‌مان حزبی سه‌رۆکدا نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌میشه له سێ لایه‌ن یان حزب پێک‌بێت، که ده‌بێته بنه‌ما بۆ بڕیاردان به ته‌وافوق وچه‌سپاندنی دیموکراتییه‌ت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست