کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زوڵمێكی تری بنەماڵە لەجووتیار وهەژاران

Monday, 24/09/2012, 12:00





ماوەی چەند ساڵێكە چەند كەسێك لە بنەماڵە وچەند چاوچنۆكێك لەسەركردایەتی پارتی بە زوڵم وناهەق دەستیان گرتووە بەسەر زەوی وزارێكی زۆری جووتیاران لە ناوچەی ئاكرێ ودەوروبەری هەولێر وخاوەنەكانیان بێبەش كردووە لەو تەنها سەرچاوەیەی بژێوییان كە باب وباپیر تەنها ئەو كارەیان كردووە وهەر ئەوە دەزانن.
دەرگا نەما ئەو مەزلوم وبەشخوراوانە رَوویتێنەكەن ونەیكوتن وهیچ هەوڵ وتەقەللا نەما نەیكەن ونەیگرنە بەر, مودیر ناحیەو قایمقام, بەرپرس وبارەگاكانی حزب بەڵام چونكە هەر خۆیان داگیركەرن یان هەندێ كەس كە باڵای زۆر لە باڵای یاسا بەرزترە ئەوانەش وەك هەمو دەزانین زۆرن,ماف لە گەرووی كەمتاردایە وكەس ناوێرێت شوێنیبكەوێت. جووتیاران بەدەستی بەتاڵ وبێئاكام ونائومێد گەرَانەوە ماڵەوە وبێدەنگكران وسەرەرَاش هەرَەشەشیان لێكرا.
لەكاتی خۆیدا زۆر لەم جووتیارانە لە قینی پارتیدا پەنایان بردە بەر یەكێتێ وزۆریان بوون بەیەكێتی بە ئومێدی ئەوەی مافەكانیان بۆ بگەرَێتەوە, بەڵام ئەو مافانە و زۆر شتیتر وداوایتر بوون بە قوربانی پەیمانی ستراتیجی نێوان پارتی ویەكێتی.
بنەماڵەی دز وسەركردەی گەندەڵی پارتی پلانێكیان دارَشتووە بۆ ئەوەی ئەو زەوی وزارە زەوتكراو وداگیركراوانە , ئەودزییە بكەن بە قانوونی وبەرَەسمی هەر وەك چۆن دزی گەورە لەپەرلەمان كراسی یاسایی لەبەركراوە وبووە بەقانوونی. بنەماڵە بۆ چەسپاندنی حوكمی دەرەبەگایەتی وچەوساندن وبیبەشكردنی جووتیاران لەزەوی وزار بەتەمایە لەپەرلەمان ئەو دزی وزوڵمە بۆ بەرژەوەندی چەند تاكەكەسێك یاسای پاراستنی دارستان بۆ ئەو مەرامە پیس وناپاك بێنێتە ئاراوە, مەبەستیش داگیركردنی پاوان وئەو زەویانەی تاپۆ نەكراون. زۆربەی زەوی زراعەتیش بێ تاپۆیە. ئەمەش نەك تەنها دژی هەژاران وجووتیارانە بەڵكو لەناوبردنی كشتوكاڵە لەكوردستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە