ئایا هه‌موومان له وه‌همدا ده‌ژین
Sunday, 03/03/2013, 12:00
ئه‌وه‌ی چاوێک به سیاسه‌ت وڕه‌فتاری پارتیدا بخشێنێت به‌ئاشکرا وبه ئاسانی بۆی دیارده‌که‌وێت که پارتی یان بنه‌ماڵه له وه‌همدا ده‌ژیت، وه‌همی به‌رده‌وامبوون له ده‌سه‌ڵات، وه‌همی ته‌زویرکردنی هه‌ڵبژردنه‌کان، وه‌همی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م باره ناله‌باره وبه‌رده‌وامبوون له‌تاڵانبردنی بودجه ونه‌وت وماڵی گشتی، وه‌همی ناچارکردنی ئۆپۆزسیۆن وگه‌نده‌ڵکردنی به‌به‌شداریکرنی له‌حکوومه‌ت نه‌ک به‌شداریکردنی له ده‌سه‌ڵات. چونکه جیاوازییه‌کی گه‌وره هه‌یه له نێوانیاندا۰ زۆر حزب به‌شدارن له حکوومه‌ت به‌ڵام ته‌نها بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌۰ وه‌همێکی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه پشت به‌ستنه به‌ده‌وڵه‌تی تورک ویارمه‌تیدانیان بۆدامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی یه‌کێتی نیشتمانیش له وه‌همی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ژیت ووه‌همی دووباره به‌هێزبوون وشان له‌شاندانی دوو هێزه گه‌وره‌که‌ی کوردستان پارتی وگۆڕاندایه.
وه‌همی گه‌وره وکوشنده‌ی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه که زوو باوه‌ڕ به‌به‌ڵێن وقسه‌کانی مه‌سعودبه‌رزانی ده‌که‌ن، به‌ده‌رکردنی به‌یاننامه یان بایکوتکردنی دانشتنه‌کانی په‌رله‌مان یان دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌رزانی ئه‌وه ترس له‌لای پارتی په‌یداده‌کات وپاڵی پێوه‌ده‌نێت بۆچاکسازی وگه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌نامه‌ی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان وبه‌ئاسانی به‌رزانیه‌کان حوکم به‌په‌رله‌مان ڕاده‌سپێرن.
مێژووی مرۆڤایه‌تی وده‌ڵه‌تانی دونیا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که هیچ کاتێ ده‌سه‌ڵات بۆ که‌س به‌رده‌وام نه‌بووه، هه‌ڵوێسی ده‌وڵه‌تی تورک وبه‌توندی دژایه‌تی کردنی کوردستانی ڕۆژئاوا بێجگه له‌باکوور هه‌موو ئه‌و وه‌همه‌ی پارتی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه وپووچه‌ڵده‌کاته‌وه. نه‌رمی وئابووریکردنیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا سوودمه‌ندیان پێده‌به‌خشێت، دۆستایه‌تی ناگه‌یه‌نێت ونابه‌خشێت۰ ئه‌وانه‌ی له‌م ڕوانگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا به گۆڕینی هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی تورک ده‌بینن وبه‌هیوا وئومێدبه‌خش له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن بیرکردنه‌وه‌کانیان منداڵانه وزۆر ساکارانه‌یه.
کاری گرنگ وگه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌رگاکردنه‌وه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان وبه‌رفراوانکردنی به‌ره‌ی بۆ زیاتر له سێ لایه‌ن وهه‌وڵدان بۆ کێشانی یه‌کێتی نیشتمانیش بۆ به‌ره‌ی دژ به حوکمی عه‌شایری که داوای زۆربه‌ی زۆری کادر ولایه‌نگرانی یه‌کێتیشه۰‌هه‌ر وه‌ها گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێگایه‌ک چۆک به پارتی بدات وه‌ک په‌نابردنه به‌ر مه‌حکه‌مه‌ی فیدرالی عیراق وناچارکردنی بۆ چاکسازی، وڕه‌وانه‌ی دۆسیه‌ی جوانه‌مه‌رگ وزوڵملێکراوه‌کان بۆ مه‌حکه‌مه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لاهای.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست