مه‌سعوود بارزانی هێشتا به‌سوپای عیراقه‌وه شانازی ده‌کات!!!
Monday, 26/11/2012, 12:00
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی هه‌رێم چه‌نده‌ها ساڵه به سوپای عیراق کورد ده‌ترسێنێت، سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌بارانکردنی له‌لایه‌ن گه‌وره وبچووکی گه‌لی کوردستانه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو دڵسۆزانی میله‌ته‌که‌مان ڕه‌خنه‌ی توندیان، له‌دوای ڕووخانی عیراقه‌وه تاکو ئێستا ئاراسته‌ی هه‌ردوو به‌ناو سه‌رکرده‌ی کورد، یان ڕاستتره بڵێین سه‌رکرده‌ی پارتی ویه‌کێتی به‌رزانی وتاڵه‌بانی کرد له دامه‌زراندن وبنیادنانه‌وه‌ی عیراق وسوپاکه‌ی، که‌خیانه‌ته له‌میله‌ت وبیروباوه‌ڕی کوردایه‌تی، مه‌سعود به‌رزانی جارێکی‌تر وه‌کوو بڵێی ئاگای له ڕای میله‌ت نه‌بێت به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێت ئێمه سوپای عیراقمان دامه‌زراندووه. که‌واته بۆ ترساندنی گه‌لی کوردستان.
ئه‌م قسانه‌ی به‌رزانی له کاتێکدایه هێزی دیجله‌ی سوپای عیراق شڵه‌ژان وترس ونائارامی خستۆته ناوچه‌دابڕاوه‌کان وکوردستان به‌گشتی.
ئه‌وه‌ی سه‌یره وه‌کوو ئاشکرابووه فه‌رمانده‌ی ئه‌م هێزه لیوا زه‌یدی فه‌رمانده‌ی هێزی ۳۱‌ی ئابی داگیرکه‌ری هه‌ولێر بووه. که‌واته له‌لایه‌ن مه‌سعود وبنه‌ماڵه وسه‌رکردایه‌تی پارتییه‌وه ناسراوه ووێنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رزانیدا گرتووه وباش له‌و کاته پاداشکراوه. بۆیه‌ش به‌رزانی وپارتی به‌هه‌ڕه‌شه وترسه‌وه سه‌یریان نه‌ده‌کرد.
که‌واته ئه‌م سوپایه ئه‌م جاره بۆده‌رپه‌ڕاندی هێزی یه‌کێتییه له که‌رکووک وهه‌وڵی شکستێنانه به کاره سه‌رکه‌وتووه‌کانی پارێزگاری که‌رکووک د.نه‌جمه‌دین. بۆیه‌ش نه‌وشیروان مسته‌فا له‌دژی پارتی و پشتگیریکردنی یه‌کێتی وپارێزگار وگه‌لی که‌رکووک سه‌ردان وزیاره‌تی قودسه‌که‌مانی کرد.
که‌واته پارتی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌کی دواکه‌وتوو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ده‌توانێت باش، بێ گوێدانه شه‌رم وڕه‌خنه، یاری به‌وه‌ره‌قه‌کانی سیاسه‌ت بکات ویه‌کێتیه‌که‌ی تاڵه‌بانی په‌لکێش وموحتاجی هه‌ولێربکاته‌وه‌۰ قسه‌کانی به‌رزانی وهه‌ندێک سه‌رکرده‌ی پارتیش له‌م ئاخره ده‌رباری ناشه‌رعی ونیازی خراپی ئه‌م سوپایه وهه‌ڕه‌شه‌کردنیان بێجگه له‌چه‌واشه هیچیتر نییه‌۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست