بۆچی مه‌سعوود بارزانی چوو بۆ سلێمانی
Tuesday, 25/12/2012, 12:00
ئه‌مرۆ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده گرنگه‌کای بنه‌ماڵه وپارتی ڕوویان له شاری
سلێمانی کرد، ه‌ک بۆ سه‌رکردنه‌وه‌ی شاره‌که به‌ڵکوو بۆ دانشتن وکۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌کته‌ب سیاسی
یه‌کێتی نیشتمانی.
هه‌ندێ سه‌رچاوه هۆی چوونی به‌رزانیه‌کان بۆ لای یه‌کێتی بهبۆنه‌ی ئامۆژگاریکردن له‌قه‌ڵه‌مدا. هه‌موو کۆبوونه‌وه‌که‌ش ته‌نها بیست ده‌ققه‌ی خایاند۰ ئایا له‌و کاته کورته‌دا به‌رزانی چ نامه‌یه‌کی گه‌یاند وچ ئامۆژگارییه‌کی به‌یه‌کێتی بێ تاڵه‌بانی ڕاگه‌یاند؟ مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی به‌رزانی له‌م سه‌فه‌ره چییه؟ ئامۆژگاری وته‌بایی ویه‌کڕیزی ناو یه‌کێتی، یان ئامۆژگاری به‌رده‌وام بوون له په‌یمانی ستراتیجی،که واتای پاره وه‌رگرتنه له‌سه‌ر بێهه‌ڵوێستی وبێده‌نگی.
چوون له هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی ته‌نها بۆ بیست ده‌ققه دانشتن مایه‌ی ڕامان وپرسیاری زۆره. ئه‌گه‌ر بۆ فاتیحه وسه‌رخۆشیش با هێشتا که‌مه.
زۆر ساکاره ئه‌وه‌ی هاتنی به‌رزانی به دڵسۆزی وئامۆژگاری یه‌کێتی لێکده‌داته‌وه‌۰بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی بێجگه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌رژه‌وه‌ندی که‌سیتریان لا هیچ نییه، به‌تایبه‌تی یه‌کێتی ودوژمنه گه‌وره‌که‌یان تاڵه‌بانی، که به‌چوون ونه‌مانی زۆر شاد ده‌بن. بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کورد وکوردستانیان فرۆشت۰
به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی ئه‌مڕۆ به هه‌موو دنیایان ڕاگه‌یاند که زۆر گێل وگه‌وج وساکارن. به‌بێ تاڵه‌بانی هه‌ر هه‌موویان نه‌زان وغافڵن وسه‌رلێشێواون. هه‌رهیچن، به‌بێ تاڵه‌بانی هیچان پێناکرێت۰سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی مه‌سعودبه‌رزانیان له جێگاکه‌ی تاڵه‌بانی دانیشاند وئه‌ویش وه‌کو سه‌رۆکی یه‌کێتی کۆسره‌ت له‌م شان وبه‌رهه‌م له‌و شان خۆی نواند. ئه‌مه‌ش ناڕه‌زامه‌ندی ونیگه‌رانی زۆر کادر ولایه‌نگیری یه‌کێتیی لێکه‌وته‌وه. که‌واته هۆی سه‌ره‌کی هاتنی به‌رزانیه‌کان بۆ سلێمانی نه‌ک بۆ ئامۆژگاری ودڵسۆزی وخۆشه‌ویستی تاڵه‌بانی بوو، به‌ڵکوو
هه‌وڵی تێکدان وئاژاوه خستنه‌ناو یه‌کێتییه‌۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست