کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی پارتی وا ڕەزیل بووە !

Wednesday, 27/03/2013, 12:00






ئەوەی ڕۆژانە ئاگاداری دەنگ وباسەکانە بۆی دەردەکەوێت کە پارتی بێجگە لەوەی دووپاتی کردەوە کە پارتێکی ساختەچییە وهەمیشە پەنای بردۆتە بەر تەزویر وهەموو فێڵێک لە پێناوی دەسەڵات وحوکمدا بەکاردەهێنێت. ساختەیەکی وا گەورە، زیادکردنی ملیۆنێک دەنگدەر لە ناوچەی زەرد، بۆ لیستی زەرد تەنها بە دەستی کەسانێک ئەنجامدەدرێت کە هیچ شەرم وحەیایەک لە ژیانیاندا ناو ووجوودی نییە.
پارتی وبنەماڵە لە باڕێکی خەتەرناکە هەست وپێشبینی بە دۆڕڕانێکی گەورە دەکەن بۆیە بێجگە لەو سەختەکارییە گەورەیە هە موو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی هەر وەکوو جاران لە گەڵ یەكێتی نیشتمانی بە یەک لێست دابەزێت. بایی ملیۆنێک دۆلار ئەوتۆ کڕینی نێچیرڤان بەرزانی بۆ عیماد ئەحمەد تەنها لە بەر درۆ گەورەکەی نەبوو کە باسی ئاگاداربوونی لە باری نەوتەوە کرد، بەڵکوو بۆ کڕینی دەنگی بوو، بۆیە یەكیتی لە گێژاو ودوودڵیدایە ناتوانێت وا بە ئاسانی مەسەلەکە یەک لا بکاتەوە.
دوو هۆی سەرەکی پاڵ بە بنەماڵەوە دەنێت یەکێتی ئێستا بەگەرنگ بزانێت وبەیەک لیست لەگەلیا دابەزێت.
بێجگە لەوەی یەکێتی بە هۆی کارکردنی لە گەڵ پارتیدا ئەگەرچی دەوری پاشکۆی هەبوو، بەڵام ئاگاداری لە سەر زۆر دزی وپرۆژەی وەهمی وچەواشەکانی پارتی وسازشەکانیەتی ولە کاتی وادا، لە کاتی هەڵبژاردندا پارتی نایەوێت دەرگایەکی وا بکرێتەوە.
یەکێتی نیشتمانی ئێستا لە گەڵ ئۆپۆزسیۆن هەوڵدەدات بەدواچوون بۆ ئەو تەزویر وساختەکارییەی بە ئەمری بنەماڵە ئەنجامدراوە بکات وڕاستیەکان دەربخات. ئەمەش بنەماڵە بە زەنگێکی خەتەرناک وترسێنەر دەیبینێت. بۆیە هەموو تواناکانی بە کار دەهێنێت بۆ دوورخستنەوەی یەکێتی لە ئۆپۆزسیۆن ولەم لێکۆڵینەوەیە.
ترسی گەورەی پارتی لە ئاکام و لە دوای هەڵبژاردنەکەیە. بنەماڵە دەترسن یەکێتی لە گەڵ ئۆپۆزسیۆن یەکبگرن وکوتلەی گەورە ئەنجامبدەن وحکوومەت بێکبهێنن وبەم شێوەیە بنەمـاڵە لە دەسەڵات دوور دەخرێتەوە. ئەمەش هیوا وئومێدی دڵسۆزانی میللەتەکەمانە. نەک تەنها لە دەسەڵات دوورکەوتنەوە بەڵکوو لە هەمان کاتدا لە دادگا نزیکبوونەوە.
دابەزینی یەکێتی بە لیستی جودا ورە وباوەڕی ئەندام وکادر وجەماوەرەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە وزیندووبوونەوەی پێدەبەخشێت ولە ژێر مننەت وحوکمی پارتی ئازادیدەکات، هەروەها ڕوویەکی ڕۆشن ودیموکراسی دەدات بەهەڵبژاردنەکە لە لایەک، لە هەرێمی کوردستان لەلایەکیتر.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە