کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی وبنه‌ماڵه‌ هه‌ستیان به‌دۆڕان وشکست کردووه‌

Wednesday, 07/11/2012, 12:00






وه‌ک داننان به‌بابه‌ت وهه‌بوونی گه‌نده‌ڵی پارتی دان به‌که‌موکوڕیه‌کان وعه‌یب وکه‌ڵێنه‌کانی پرۆژه‌ی ده‌ستووره‌که‌ی خۆیداده‌نێت، به‌ڵام وه‌کوو دیاره‌ پارتی له‌ قه‌یرانێکی چه‌قبه‌ستووی گه‌وره‌دایه‌ وهیچی پێناکرێت وله‌توانایدا نه‌ماوه‌ هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه‌ بنێت،چونکه‌ گۆڕینه‌ ودانپێنانه‌ به‌پێویستی گۆڕین له‌ ژیاندا، ئه‌مه‌ش به‌قازانجی گۆڕان ده‌شکێته‌وه‌. بنه‌ماڵه‌ش هه‌موو تواناکانی ده‌خاته‌گه‌ر بۆ به‌رده‌وامی به‌م باره‌
چونکه‌ ئه‌وان کۆنه‌په‌رستن دژی گۆڕین وگۆڕانن.
پارتی ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌که‌ی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان،په‌رله‌مان لاواز ده‌کات له‌ هه‌مانکاتدا خۆی به‌ده‌ستی خۆی په‌رله‌مان ئفلیجده‌کات وده‌مرێنێت. که‌ی مه‌سعود بۆ ته‌نها جارێکیش پرسی به‌ په‌رله‌مان کردووه‌، که‌ی نێچیرڤانبه‌رزانی به‌ها وبایه‌خێکی به‌ په‌رله‌مان داوه‌؟ ناردنی وه‌فدێکی حزبی له‌لایه‌ن مه‌سعوده‌وه‌ ووه‌فدێکی حکوومه‌ت له‌لایه‌ن نێچیره‌وه‌ له‌ هه‌مانکاتدا بۆ به‌غدا بێ لاکردنه‌وه‌یه‌کی بچووک وپرسکردن
به‌ په‌رله‌مان ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ بنه‌ماڵه‌ حوکمی کوشتنیان به‌سه‌ر په‌رله‌مان داوه‌ وه‌ک چۆن دوژمن و نه‌یاره‌کانیان ده‌کوژن وله‌ناوده‌به‌ن.
داواکردنی پارتی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستوور له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بێبایه‌خکردن وکوشتنی په‌رله‌مانه‌۰
پارتی وبنه‌ماڵه‌ هه‌ستیان به‌دۆڕان وشکست وبه‌ته‌نها مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که‌ کردووه‌ ئه‌مه‌ش بۆ سبه‌یه‌کی نزیک له‌ هه‌ڵبژاردندا سامناک وپرترسه‌۰بۆیه‌ تابتوانن به‌رگری له‌هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن و هه‌وڵی کاتکوشتن ده‌ده‌ن‌. بۆیه‌ زۆر پێداگری له‌سه‌ر ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوور ده‌کات ئه‌ویش ته‌نها بۆکاتکوشتنه‌.
پارتی باش ده‌زانێت پرۆژه‌که‌ی له‌ده‌نگداندا ده‌دۆڕێت وده‌نگی پێویست به‌ده‌ست ناهێنێت۰
ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ڕه‌خنه‌ی گه‌وره‌ی پارتی بۆ ڕژیمی به‌عس وسه‌دامی له‌ ناوچوو نه‌بوونی ده‌ستووربوو، به‌ڵام ئێستا خۆی خۆی لێده‌دزێته‌وه‌ ولێیده‌ترسێت۰ئێمه‌ به‌رزانیمان هه‌یه‌ ده‌ستوورمان بۆ چییه‌؟
پارتی وبنه‌ماڵه‌ با باش بیربکه‌نه‌وه‌ وله‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد وکوردستان هه‌نگاوێک بنێن وده‌ست له‌ تورک وپشتقایمکردن به‌سوپای تورک به‌رده‌ن. چونکه‌ بریاری هه‌ڵه‌ له‌سه‌ریان ده‌بێته‌ ماڵ ووه‌کو له‌ڕابوردوو بێجگه‌ له‌ڕووزه‌ردی وشه‌رمه‌زاریان ده‌ستنا‌که‌وێت۰


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە