بۆچی مالکی لە هاتنی بۆ کوردستان پەشیمان بۆوە
Tuesday, 21/05/2013, 12:00
لە شەو وڕۆژێکدا مالکی تاکڕەو ودیکتاتۆر بە قسەی مەسعود بەرزانی بە قودرەتی قادرێک هەڵگەڕایەوە بووە بەڕێز سەید نووری مالکی سەرۆک وەزیرانی عیراق.
لەشەو وڕۆژێکدا وەفدێکی گەورە پێکهێنرا وبەسەرۆکایەتی نێچیربەرزانی ڕووی لە بەغدا کرد، خۆیان خستە بەختی مالکی ودەستیان کردە پاڕانەوە وداوای لێبوردن. هەم یار باقی وهەم سوحبەت باقی .
نێچیر بە ئاشکرا وبێ پێچوپەنا داواکانی خستە بەر دەستی مالکی. داواکان چی بوون؟ مالکی نەیدەزانی لە خەوە یان هەقیقەت. نێچیر تەنها داوای خستە بەر مالکی ئەویش تەنها داوای پارە بوو، وهیچ ڕێکەوتنێکیش لە سەر بابەتە گرنگەکان نەک نەکراوە بەڵکوو باسیشی لێوە نەکراوە.وەزیرەکانیش بە بێقەدر وسەرشۆڕی گەڕانەوە بەغدا. کەسیان نەیان دەزانی چی ڕووی داوە، بۆچی هاتنەوە بۆچی چوونەوە.
تەنها شت کە لە دوای ئەم سەردانە باسی لێوەکرا هاتنی مالکی بوو بۆ هەولێر،بەڵام ئەوەی ئێستا سەرنج ڕاکێشە مالکی هاتنەکەی بۆ کوردستان دواخست یان بەتەواوی هەڵوەشاندەوە. ئەمەش دیارە بێ هۆ نییە.
حکوومەتی عیراق هۆی دواخستنی هاتنەکەی مالکی بە هۆی ئەمنی دایە قەڵەم. ئایا كوردستان ئەمین نییە ومەترسییە لە سەر ژیانی مالکی یان شتێکیتر لە ئارادایە؟
حکوومەتی عیراق بەڵگەی بە دەستەوە هەیە کە تورکیا پلانی کوشتنی مالکی داڕشتووە. مەسعودبەرزانی دوای ئەوەی لەسەر داوای تورکیا شکست وفەشەلی هێنا لە ڕووخانی حکوومەتی عیراق ولابردنی مالکی لە سەر حوکم، تورکیا پلانێکی داناوە لە ئاسمانی هەولێرمووشەکێک لە تەیارەکەی مالكی بدات وکۆتایی بەژیانی بێنێت ودوایی بە قەزا وقەدەر لە قەڵەمی بدەن.
ئەم سەناریۆیەش پێش ماوەیەک ڕووسەکان دژی سەرۆکی پۆڵەندای میوانیان بەکاریانهێنا وئەو سەرۆکە سەرسەختەی نەیاریان وزیاتر دۆستی ئەوروپا لە ناو خاکی خۆیان بە مووشەکێک لە ناوبرد.
کە واتە چوونی کوتوپڕی نێچیر بۆ بەغدا لەسەر داوای ئێران وئامریکا نەبوو وەکوو باسی لێوەکرا ومەزندەدەکرا بەڵکوو لە سەر داوا وخواستی تورکیا بووە وبنەماڵەی بۆ ئەم مەبەستە بەکارهێنراوە.
کاردانەوەکانی ئەم پلانە گڵاوەی تورکیا وبنەماڵە هێشتا دیارنییە بەڵام بە هەرچۆنێ بێت لە بەرژەوەنی هەرێمدا نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست