کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێتی لە دووڕیانێکی چارەنووساز

Wednesday, 09/10/2013, 12:00



یەکێتی نێستمانی دوای شکست ودۆڕانە گەورەکەی لە هەڵبژاردن، دوای ناکامی وفەشەلهێنانی لە ساختەکاری وشەرمەزاربوونی، لەلایەکەوە بۆتە دەرس وعیبرەت بۆ هەموو پارتە سیاسیەکانی سەر گۆڕەپانی کوردستان وئەوە دەخاتە ڕوو کە قەبووڵکردنی پاشکۆیەتی وپەیمانسازی ئیستراتیجی تەنها بەرانبەر بە پارە ونیمچە پۆست وبەرژەوەندی تاکە کەس ودەستبەردانی کوردایەتی وفرۆشتنی جەماوەر بەنەوت وسەرشۆڕکردن بەرانبەر چەوساندنەوەی کادر ولایەنگرانی بێجگە لە زیندووکردنەوەی دیکتاتۆرێکی لە ناوچوو هەندێ هۆی گرنگن بۆ ئەم بارە نالەبارەی تووشی یەکێتی هاتوون وبەزەحمەت دەستبەرداری یەخەی بێتەوە.
لەلایەکی ترەوە بوومەلەرزەیەک وزریانێکی گەورە لەناو ڕێکخستنەکانی یەکێتیدا سەریهەڵداوە با بەدەواری شڕی نەکردووە وخەریکە لەتلەتی دەکات وتەنها ناحەز خۆشحاڵ دەکات. مەکتەب سیاسی کە گوناهباری یەکەمی ئەم کارەساتەی یەکێتییە خۆی گێلدەکات ونایەوێت وابەئاسانی دان بەشکستەکە بهێنن وڕێگا بۆ سەرکردایەتییەکی نوێ خۆشکەن ووەکوو دیارە هەوڵی بەردەوامبوون ومانەوەی خۆیان دەدەن.
ئەوەی زیاتر بارەکەی ئاڵۆز کردووە هەوڵدانی بەرزانیەکانە مەسعود ونێچیرڤان بۆ بە هاناوەهاتنی مەکتەب سیاسی یەکێتی وهەوڵی قورتارکردنیەتی لەم میحنەتە. بنەماڵە بەم مەکتەب سیاسییەی ئێستای یەکێتی وبوونی قوبادتاڵەبانی لەژێر دەستی نێچیرڤان وەرەقەیەکی یانەسیبی گەورەیە دەست پارتی کەوتووە، پارتی وەنەبێت دڵسۆزی یەکێتی بێت وبەزەیی پێدا بێتەوە، بەڵام پارتی هێشتا کاری بەم مەکتەب سیاسیە ماوە بۆ یارمەتیدانی بەرانبەر ئۆپۆزسیۆن لە گفتوگۆی دامەزراندنی حکوومەتدا، هەر وەها بۆ دەربازکردنی دەستوورەکەی بنەماڵە وسەرخستنی.
ئەوەی لەم تاریکی وتەمو مژییەی ناو یەکێتی وتەسریحاتی سەرکردەکانی دەخوێنرێتەوە بەتایبەت قسە ئاگرینەکانی عادل موراد ئەوەیە یەکێتی تیشکی سەوزی بۆ بەشداریکردنی لە حکوومەتی ئایندە وکابینەی هەشت
هەڵکردووە بەرانبەر بە تێکدان ونەکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کەترسی گەورەی لای پارتی خۆی وزیاتر یەکێتی وڕووژاندووە.
ئەمەش حەماقەت وگەوجی سەرکردەکانی یەکێتی نیشاندەدات وبەردەوامی لە سەر هەمان ڕێگای چەوت وهەڵە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە