ئەڵێی فەلەکەدین لە فەلەکێکی تر دەژی
Wednesday, 03/04/2013, 12:00
ماوەیەکی دوور ودرێژە کەس گوێی لە دەنگی فەلەکەدین کاکەیی نەبووە، ئەویش بە هۆی زۆر نوستنەوە. ئەم کابرایە بەهۆی نوستنی زۆرەوە لە مەکتەبسیاسی وهەموو پلە وپایەیەک دوورخرایەوە چونکە ئەو کاتەی وەزیری ڕۆشنبیری بوو لە کاتی کاردا، لە کۆبوونەوەکاندا خەوی لێدەکەوت وئاگای لە دنیا نەدەما.
ئێستا لە سایدێک خوێندمەوە فەلەکەدین باسی ئایندەی کوردستانی کردووە، نازانم قسەکانی بە دەم خەوەوە بووە یان پیاوەکە خوڕفبووە. لەپاش ماوەیەکی درێژی قسەنەکردن فەیلەسووفەکەی پارتی لەوە دەچێت ئاگای لەم دنیایە نەىێت وەکوو بڵێی لە دنیایەکی تر لە فەلەکێکی تر دەژی.
کاکی کاکەیی خەبەرێکی ناخۆش بەگەلی کوردستان دەگەیەنێت وبەم هۆیەوە دەبێ هەموو کوردپەروەران وئازادیخوازان بەرگی ڕەش بپۆشن، چونکە لەو باوەڕەدایە کە بزووتنەوەی گۆڕان نامێنێت وپارتی زووزوو زاوزێ دەکات، ئاوا بەم جۆرە ساکارانە کاکەیی دەیەوێت سەختە گەورەکەی پارتی داپۆشێت. کەواتە پارتی بەشێوەی میکرۆب زاوزێدەکات. لەمەولا ژنانی پارتی لە ساڵێکدا چوار پێنج جار زاوزێ دەکەن، نەک نۆ مانگ جارێ ئەمەش هۆی زیادبوونی ناچاوەڕوانکراو وبە عەقڵنەچووی ناوچەی زەردە. ئاوا بەم شێوە نزم ونائەخلاقییە پارتی وبنەماڵە دەیانەوێت درۆ کلکدارەکەیان وەکوو ڕاست وحەقیقیت بخەنە پێشچاو وبەسەرماندا وەکوو بودجە ودزی پارەی نەوت وگومرگ دەربازیبکەن، ئەمەش گەورەترین بەڵگەی دۆڕان وئیفلاسە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست