بانگهوازێك بۆ دروستكردنی پهیكهری لهقلهقهكهی ههولێر
Tuesday, 17/07/2012, 12:00
بەئامانجی شەرمەزارکردن و بەرەنگاربوونەوەی شهڕی ناوخۆ، لە پێناو بەمەدەنی کردنی کۆمەڵی کورد، دژ بە شەڕ و چەک بەکارهێنان، وەک هێمای ئاشتی و تەباییکەمپینی لەقلەقی هەولێر دەخوازێ لەچەقی پایتەختی هەرێمی کوردستان پەیکەرێک بۆ دووباڵی کوژراو، دوو لەقلەقەکەی شاری هەولێر درووست بکات.
دوای ئەوەی بەهاریکاری دەیان کەسایەتی بەڕێز توانرا کەمپینێکی سەرکەوتوو دابمەزرێکەزیاتر لە ٢٠٠ کەسایەتی و ٢٠ ڕیکخراوی کوردی و بیانی واژویان کردوە. لێرەوەسوپاسی یەکە بە یەکەیان دەکەین.
o بەرێوەبەرانی ئیدارەی شار (پاڕیزگای هەولێر)رەزامەندی خۆیان نیشاندا لە بنیاتنانی پەیکەرەکە بۆیە داواکارین:
١. لە هەر هوونەرمەندێکی پەیکەرتاش بیروبۆ چوونی خۆیمان لۆ بنێری تاوەکو بتوانینپێشبرکێ لەسەر هەڵبژاردنی باشترین و جوانترین پەیکەر بکرێ کەلێرەدا دەبێ بلێینبەسوپاسەوە ٣ هونەرمەند ی خۆشەویست هاوکاریان کردووین.
٢. لە پێناو مانەوەی پەیکەرەکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن و بەرگەگرتنی کەشوهەوایسەخت، بە پێویستی دەزانین لە توخمی برۆنز درووست بکرێ، ئەوەش دیارە خەرجیەکیزۆرتری گەرەکە و پێویستیمان بە هاوکاری ئێوە هەیە لە فەراهەم کردنی ئەو بڕەپارەیە. بە پێویستی دەزانین کە رایبگەیەنین کە لە سەدا سی ئەو بڕە پارەیەکۆکراوەتەوە ئەویش بە هاریکاری دڵسۆزانی وڵات و شارەکەمان. هەر هاوکاریەک بەدەستمان بگات لە ڕاگەیاندنەکان وێڕای سوپاس پێزانینی خۆمان بە بڵاوکردنەوەیناوەکانیان نیشان دەدەین.
بۆ پەیوەندی بەئمێل
[email protected]بۆ پەیوەندی ناوخۆ
٠٧٥٠٤٦٣٦٣٤٠
بۆ پەیوەنی لەئەورپا
٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧
کەمپینی پەیکەر بۆ لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی هەولێر
2012-07-15
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست