رونكردنەوەیەك لە دەستەی لێسەندنەوەی نوێنەرایەتی لە قوباد تاڵەبانی لە ئەمریكا
Wednesday, 09/09/2009, 12:00
ئیمە وەك دەستەی لێسەندنەوەی نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێم لە قوباد تاڵەبانی لە ئەمریكا بە پێویستمان زانی ئەم رونكردنەوەیە لە ئەم ماڵپەرە خۆشەویستە بڵاوبكەینەوە بۆ ئەوەی خوێنەری كوردی بە گشتی و ڕەوەندی كوردی لە ئەمریكا بە تایبەتی دڵنیا بكەینەوە كە ئێمە نە لە دوور نە لە نێزك پەیوەندیمان بە (ھێرش عەبدالرحمن) نیە. ئێمە ناوبراو باش دەناسین وە دەزانین كە چی زاتێكە، وە بە ھیچ شێوەیەك كەسی نمونەی ھێرش لای ئێمە جیی نابێتەوە . وە ئێمە باش دەزانین لە سەر چی دەركراوە ، وە كە كاتێك لە نووسینگەی حكومەتی ھەرێم كاری دەكرد وەك مەسینە ھەڵگر رەفتاری لەگەڵ كورد چۆن بوو. بۆیە دڵنیاتان دەكەین خەباتی ئیمە بۆ نەھێشتنی دیاردەی كوردی وەك ئەم جۆرە كەسانەیە. وە بەڵێنتان پێێ ئەدین تا قوباد و نمونەی قوباد نەمینێت ئێمە درخێی لە خەباتمان ناكەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست