کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەدەستەى داكۆكى لەمافی زیندانیە سیاسیەكانەوە بابەت / ڕونكردنەوە

Monday, 30/08/2010, 12:00


دەستە زیندانیانى سیاسی بەشەرەف ئەى ئەوانەى كەتەنها بۆ ساتێك زەمیرو كەرامەتى و شەرەفی خۆتان هەرزان فرۆش نەكردووەو هەر ڕۆژێ لەسەر پەتێك گەمە ناكەن و كلكى كەس نابن ، زیندانیانى سیاسی بەشەرەف لەبەروارى
27 / 8 / 2010 - دا لەژمارەى 5267 ى كوردستانى نوێدا بابەتێك بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بەهەڵوەشاندنەوەى دەستەى داكۆكى لەلایەن چەند كەسێكەوە خاوەنى نوسینەكە دەڵێ گوایە لەناو دەستەكەدا حیزبایەتى دەكرێ بۆیە هەڵمان وەشاندەوە .
ئێمە دەڵێین ئێمە حیزبایەتى دەكەین یاجەنابت ڕۆژێك دەت گووت با بچین بۆ گردەكەو ڕۆژێك بۆ لاى مەلا بەختیارو ڕۆژێك بۆ لاى كاك كۆسرەت . كە خۆشت نازانى تاكو ئێستا كێ ئاغاتە
زیندانیانى سیاسی ئەو بەڕێزانە نەئەندامى دەستەى دامەزرێنەرن و لەناو دەستەشدانە ماونەتەوە . ئەگەر ئەوان ئەو هەڵبژاردنەى هۆڵی بازرگانى باس دەكەن . ئەوا تەنها بۆ ئەوەبوو كە چەند كەسێكى دڵسۆز قسە لەسەر یاساى ژمارە چوار بكات كەتایبەتە بەزیندانیانى سیاسی تاكو لەگەلأ ئەنجومەنى هەرێمى كوردستان و دام و دەزگا حكومى و حیزبیەكاندا زیندانیان بەمافەكانیان شاد بكەن هەروەكو پانزە پارێزگاكەى ترى عێراق بەهاو وڵاتى پلەیەك ئەژماربكرێ لەمافدا ، بەڵام نەپەرلەمان و نە حكومەت و نە كاك كۆسرەت خاوەنى ووتەكانى خۆیان بوون بۆیە ئێمە ئەو دەستەیەمان هەرزوو لەژێر خێمەكەى كەبەرانبەر نووسینگەى پەرلەمانى كوردستان لەسلێمانى هەڵماندابوو هەڵمان وەشاندەوە خاوەنى ئەو نووسینە ئەو كاتە هەر زوو دەستى لەكاركێشایەوە . واتا پەیوەندى بەدەستەوە نەما . ئێمەى دەستە بەیانێكمان دەركرد كە هەركەسێك ڕازى بێ بە 390 هەزار دینار ئەوا شەرەفی ئەندامێتى لێدەسێنرێتەوە . كەواتا ئێستا خاوەنى نوسینەكەو شوێنكەوتوانى كە ڕەزامەندن بەو بڕە پارەیە ئۆتۆ ماتیكیەن ئەگەر ئەندامیش بن ئەوا دەردەكرێن هەروەها بۆ ئەوەى كەس قسە لەسەر دەستە نەكات دەستە بڕیارى دا كەناوى سەرجەم ئەندامەكانى بنێرێتە وەزارەتى مالیەى بەغداد بۆ یەكلایی كردنەوەى دۆسییەى زیندانى بوونەكەى لەئەنجامدا دەركەوت خاوەنى ئەو نووسینە كەمادەكەى 313 یەو پێنج سـالأ حوكم دراوە و سـیاسی نیە ، بەڵام ئێمە لەڕووى ئەخلاقی سیاسی دەستەكەمانەوە ئەمان ویست كەبەڵگەنامەى زیندانى بوونەكەى ئاشكرا بكەین ، بەڵام وا خۆت ناچارت كردین بدەین لەبنى كولەكەكە .
زیندانیانى سیاسی بەشەرەف نەدەستە بەوانە و ئەمسالى ئەوان هەڵدەوەشێتەوە چونكە دەستە نوێنەرایەتى
لەسەر جەم شارو شارۆچكەكانى كوردستان و لەدەروەى ووڵات هەیە .
لەهەمان كاتدا بەڵێن ئەدا بەئەندامانى و سەرجەم زیندانیانی سیاسى تاكو یاساى ژمارە -(4) چوارجێ بەجێ نەكرێت لەهەرێمى كوردستان.
لەهامانكاتدا هەڵبژاردنێكى ئا زادوسەربەخۆو بێخەوش ئەنجام نەدرێ ئەوادە ستە هەردە مێنێ بە روار 28/8/2010





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە