ناقیلە ئەشخاسەکەی یەکێتی بەسەر کاندیدێکی پەرلەمانی گۆڕاندا دەڕوات!
Saturday, 12/04/2014, 12:00
وەکو لای هەموومان ئاشکرایە لە ئێستا دا کوردستان و کوردستانیان هەموو سەرقاڵی هەڵبژاردنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراقن و ململانێکی زۆر هەیە لە نێوان لایەنە سیاسیەکاندا لە تەواوی ناوچەکان و بە تایبەتی لە شاری سلێمانیدا لەبەرئەوەی لاسەنگ بوونی تەرازووی هێز لە سلێمانیدا بە تەواوی روون بۆتەوەو بزوتنەوەی گۆڕان رۆژ بەرەو ڕۆژ بەرەو لووتکە دەجێت وجەماوەری لە هەڵکشاندایە و لەبەرامبەردا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. حیزبە سوسیال دیموکراسەکەی جاران و لە ئێستاشدا خاوەنی کابرای ناقیلە ئەشخاسەکە وکاکە مەحمود و کاک مەلاکەی لە هەڵبژاردنی پێشوودا نەرمی ئەکردەوە و گەرمی ئەکرد و داخی ئەکرد و کۆمەڵێک نەخوێندەوار و علوجی سلێمانی وێرانکەر ونەوت فرۆش لە پاشەکشێدایە ..
وەکو بەرێزتان بینیوتانە زۆربەی کاندیدەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یان کۆڕی مەسوول و کچی مەسوولە یان لۆتی و زۆڕنا ژەنە کەسانێکن کە کاندید کردنیان سووکایەتیە بە شاری هەڵمەت و قوربانی و پایتەختی ڕۆشنبیری ... لە نێو ئەم کاندیدانەدا (ڕێزان ) ە کچەکەی شێخ دلێری برای چەعفەری قەرداغی یە ئەم کاندیدە لەگەڵ ئەوەی هیچ شتێکی وای نەکردووە لە ڕابردوویدا بۆ نەتەوەی کورد و هیج جێگا دەستێکی دیار نیە لە هیچ بوارێکدا و بە پارەی میللەت و نەوتی دزراوی کوردستان بانگەشەی بۆ دەکریت و ئەیانەوێت بەر نرخێک بێت بەرەو بەغداد بەڕێ بکرێت سەرەرای هەموو ئەمانە ململانێیەکی ناشرین و نا پەسندی پێ دەکرێت و دژایەتی کاندیدەکانی قەرداغ دەکەن و پۆستەرەکانیان بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو لێدەکرێتەوە و دەدڕێنرێن کە ئەمەش کارێکی زۆر نا پەسەندە و دوورە لە هەموو ئەخلاقێکی ئینسانی و سیاسی و هەڵبژاردن و هەموو پرینسیپە دیموکراسیەکان ........
ئاشکرایە لەسەرەتادا بە دڕاندنی هەندێ پۆستەری پارێزگارە نوێکەی سلێمانی کاکە دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر دەستی پێ کرد کە لوتیان ئەبڕی لە پۆستەرەکان و بە پەمپ ناشریناین ئەکرد و وتەی نەشیاویان لەسەر دەنوسی و لە ئێستاشدا هێرشێکی ناڕەوایان کردۆتە سەر کاندیدی ژمارە ١٨ی لیستی ٢٣٤ ی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق مامۆستا نیاز قەرەداغی کە کۆڕی شێخ باهری شێخ ساڵحە و کەسایەتیەکی ناودار و بەڕێزی ناوچەی قەرەداغن و بنەماڵەیەکی ئاینی و ڕابردوو پاک و نیشتیمان پەروەرو گۆڕانخوازن بە یەکێک لە کاندیدە بەهێزەکانی ئەو بزوتنەوەیە دادەنرێت کە لە ئێستادا زۆرێکی بنەماڵە ڕەسەکانی ناوچەی سلێمانی پشتگیری لێ دەکەن و وە کەسایەتیەکی لێهاتوو و خۆشەویستی ناو گەنجانی سلێمانیە بەڵام وەکو دەزانن کاری کاندیدەکانی گۆڕان لە ڕووی ئابووریەوە سەختە و دەکەوێتە سەر شانی کاندیدەکە خۆی ماندوو بوونی خۆی بە پێچەوانەی کاندیدەکانی دەستەڵاتەوە کە پارەی نەوت و مووچەی بڕاوی پێشمەرگەو فەرمانبەران بەکار دەهێنن بۆ ڕیکلام ودەمانچە بەخشینەوەو سەیارە جوان کردن و پارە بەخشینەوە بۆ کڕینی دەنگی مرۆڤە ڕووخاوەکان و ئاست نزمەکان بۆ سەرخستنی مناڵەکانی خۆیان و خزم و کەس وکاریان ..
بۆیە پێویستە لەسەر هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە و بە تایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان کە بە جدی کار بکات بۆ وەستانی ئەم جۆرە حاڵەتانە و بە ووردی بە دواداچوون بکات بۆ ئەم کەیسانە و ئاگاداری ئەم جۆرە پلانانە بێت ....
لە کۆتایدا دەڵێم سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەل و نیشتمانە ...سەرکەوتن بۆ میللەتە هۆشیارەکەمە کە ئاواتە خوازم ڕێگر لەم جۆرە کارانەو نەهێڵن هەندێ بنەماڵەی مشەخۆر لەسەر قووتی هەژاران ولێ قەوماوانی کوردستان کەسە بە تواناکان پەراوێز بخرێن ...پشتگیری یەکتری بین و هەموومان لە ئاستی خۆمانەوە کار بکەین بۆ بە گژدا چوونەوەی گەندەڵی ئێمە فلێکس و وێنەی ئەوان نادڕێنین و ناشرینی ناکەین چونکە خۆیان ناشرینن و لەبەر چاوی میللەت کەوتوون بەڵام بە دەنگەکانمان بۆ کاندیدە بەهێزەکان پێیان دەڵێین ئێمە دەنگ نادەین بە ڕیکلام و فلێکس و وێنە شیان بدڕێنن ئەوان لە دڵمانان و سەرکەوتن هەر بۆ کوڕی فەقیر و هەژارە..................
نووسەر
دکتۆرە هێڤا
مامۆستای زانکۆ
_
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست